
ڕانیە – سێشەممە ٨ی تەممووزی ٢٠٢٥
بە ئامادەبوونی هەڤاڵ جەزا سەید مەجید، ئەندامی ئەنجومەنی سەرکردایەتی و سەرپەرشتیاری مەڵبەندی ٢٤ی ڕێکخستنی ڕاپەڕین و هەڤاڵ عومەری زێرنگر، جێگری لێپرسراوی مەڵبەند لە چوارچێوەی یادی پەنجاساڵەی دامەزراندنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و بە مەبەستی پەرەپێدانی وەرزش لە نێوان گەنجاندا، خولێکی تۆپی پێ بۆ ١٨ تیپی تازە پێگەیشتووانی ڕانیە و دەوروبەری کۆتایی هات.
ئەم تۆرنامێنتە گرنگە کە بە سپۆنسەری مەڵبەندی ٢٤ی ڕێکخستنی ڕاپەڕین لە یاریگەی فوتساڵی کیوەرەش بەڕێوەچوو، دوای ٤٠ ڕۆژ پڕ لە هەڵمەتی وەرزشی و ململانێی بەهێز لە نێوان تیپەکاندا، دواجار تیپی تازە پێگەیشتووانی ئازادی و تیپی تازە پێگەیشتوانی کەرکوک توانیان بە شێوەیەکی شایستە بگەنە یاری کۆتایی و لە ئەنجامدا تیپی تازەپێگەیشتوانی ئازادی بوو بە پاڵەوانی خولەکە.
ئەم چالاکییە وەرزشییە نیشاندەری بایەخدانی مەڵبەندی ٢٤ی ڕێکخستنی ڕاپەڕین’ـە بۆ پەرەپێدانی تەندروستی و چالاکییە کۆمەڵایەتییەکانی گەنجان. هەروەها ئەم تۆرنامێنتە وەک پڕدێکی بۆنەبەندیی گرنگ لە یادی پەنجاساڵەی دامەزراندنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان دەبینرێت و دەستخۆشی لە یاریزان ” بڕوا پاسا + ئاسۆ شۆڕش دەکەین کە سەرکەوتووانە سەرپەرشتی بەڕێوەچوونی خولەکەیان کرد.





