سەرپەرشتیاری مەڵبەند: هێزەکانی پاسەوانی سنوور ڕۆڵێکی گرنگ لە جێبەجێکردنی ئەرکە نیشتمانییەکانیاندا دەگێڕن.

مەڵبەند – چوارشەممە ٩ی تەمموزی ٢٠٢٥

لە چوارچێوەی پەیوەندییە کارگێڕییەکان و هەماهەنگی لە نێوان دامەزراوە ئەمنی و سیاسییەکان، هەڤاڵ جەزا سەید مەجید، ئەندامی ئەنجومەنی سەرکردایەتی و سەرپەرشتیاری مەڵبەندی ٢٤ی ڕێکخستنی ڕاپەڕین، پێشوازی لە فەرماندەی فەوجی ٣ی پاسەوانی سنوور و ژمارەیەک لە ئەفسەرانی فەوجەکە کرد.

لە دیدارەکەدا کە بە ئامادەبوونی هەڤاڵان جێگرانی لێپرسراوی مەڵبەند و لێپرسراوانی بەشەکانی ڕێکخستن، هەڵبژاردن و گەشەپێدانی بیرو هۆشیاری بەڕێوەچوو، هەڤاڵ سەرپەرشتیاری مەڵبەند، جەختی لە پشتیوانی مەڵبەند و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان کردەوە و ڕایگەیاند: “هێزەکانی پاسەوانی سنوور ڕۆڵێکی گرنگ لە دابینکردنی ئاسایش و ڕێگریکردن لە چالاکییە نایاساییەکان و جێبەجێکردنی ئەرکە نیشتمانییەکانیاندا دەگێڕن.”