
خاتوو لەیلا زانا سیاسەتمەداری کورد، سەردانی مەزاری سەرۆک مام جەلالی کرد و لەلایەن مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلالەوە بەگەرمی پێشوازی لێکرا .
دوای دانانی تاجەگوڵینەی رێز و وەفا خاتوو لەیلا زانا بە رێزەوە و بەدەنگێکی دلێر ئاماژەی بە رۆڵی سەرۆک مام جەلال دا لە خەباتی رزگاریخوازی و نەتەوەیی پڕۆسەی ئاشتی لە تورکیادا.
خاتوو لەیلا زانا ئاماژەی بۆ ئەوە شکرد، کە ئەمڕۆ لە حزوری رۆحیدا بە شانازییەوە ئەو رۆڵە مێژوویە بەبیردەهێنینەوە و بە شوێن هەنگاوەکانیدا دەڕۆین کە لە پێناو سەرخستنی پڕۆسەی ئاشتی و برایەتی نێوان گەلان و بە تایبەت کورد و تورک و عەرەب دا دەستێکی سپی و خێری بوو.




