
وابڕیارە پاشنیوەڕۆی سبەینێ چوارشەممە، بە سەرپەرشتی سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بۆ تاوتوێکردنی دواین پێشهات و هەوڵەکان بۆ چارەسەرکردنی کێشەی مووچە خۆرانی هەرێم کۆببێتەوە.
ئەمەش لەکاتێکدایە، بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ئەمشەو سەردانی بەغدای کرد و لەگەڵ محەمەد شیاع سودانی سەرۆکوەزیرانی عیراق و فایەق زیدان سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای دادوەری عیراق لەسەر پرسی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم کۆبووەوە، هەروەها سەردانەکەی سەرۆک بافڵ بۆ بەغدا دوای کۆبوونەوەی دوێنێی یەکێتی و پارتی دێت.
هاوکات پارتی دیموکراتی کوردستان پشتگیری هەوڵەکانی سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی دەکات بۆ بەدەستهێنانی مووچە و چارەسەرکردنی کێشەکان.
