پۆستی بەڕێوەبەری گشتی شارەوانییەکانی ڕاپەڕین ئاڵوگۆڕ کرا


ڕانیە – ١٦ی تەمموزی ٢٠٢٥ لە ڕێوڕەسمێکی فەرمیدا کە لە ژێر دروشمی “خۆشەویستی خاک و خەڵک هەوێنی داهێنان و سەرکەوتنمانە” کە بە ئامادەبوونی نوێنەری بەڕێز قوباد تاڵەبانی – نەورۆز قازی، سەرۆکی فەرمانگەی یاسایی ئەنجومەنی وەزیران، بەڕێوەچوو، ئاڵوگۆڕی پۆستی بەڕێوەبەری گشتی شارەوانییەکانی ڕاپەڕین ڕاگەیەنرا و لە جێگەی ئەندازیار” ئاوارە کوێخا عەلی” ئەندازیار “ڕێباز پیرۆت” وەک بەڕێوەبەری گشتی و نوێی بەڕێوەبەرایەتی گشتی شارەوانییەکانی ڕاپەڕین دەستبەکار بوو.

لە ڕێوڕەسمەکەدا، کە هەڤاڵان جێگرانی لێپرسراو و لێپرسراوانی بەشەکان و ژمارەیەک لە ئەندامانی ئەنجومەنی مەڵبەند، بەڕێزان نوێنەرانی وەزارەتی شارەوانییەکان، سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی ڕاپەڕین و قائمقامی قەزای ڕانیەو ژمارەیەکی بەرچاو لە بەرپرسانی حزبی و حکومی دەڤەرەکە ئامادەی بوون، هاوکات لەگەڵ ڕاگەیاندنی ئاڵوگۆڕەکە، پەرتووکی “گەیشتن بە لوتکە” بڵاوکرایەوە، کە لەلایەن ئەندازیار ئاوارە کوێخا عەلی وەک سەرمایەی کار و خزمەتەکانی شارەوانییەکە لە ماوەی کارکردنیدا وەک بەڕێوەبەری گشتی ئامادە کرابوو.