سەرپەرشتیاری مەڵبەند پیرۆزبایی لە لێپرسراو و ستافی ناوەندی ژنانی ڕاپەڕین’ی یەکێتی ژنانی کوردستان دەکات

مەڵبەند – دووشممە ٢٢ی تەممووزی ٢٠٢٥

هەڤاڵ سەید جەزا سەید مەجید، ئەندامی ئەنجومەنی سەرکردایەتی و سەرپەرشتیاری مەڵبەندی ٢٤ی ڕاپەڕین، ناوەندی ژنانی ڕاپەڕین’ی یەکێتی ژنانی کوردستان’ی بەسەرکردەوە.

لە میانەی بەسەرکردنەوەکەدا کە هەڤاڵان لێپرسراوانی بەشەکانی پەیوەندییەکان، ڕێکخراوەکان، هەڵسەنگاندن و ژمارەیەک لە هەڤاڵانی ئەنجومەنی مەڵبەند یاوەرییان دەکرد، هەڤاڵ سەرپەرشتیاری مەڵبەند ويڕای پێشکەشکردنی چەپکە گوڵی پیرۆزبایی بە لێپرسراوی ناوەندەکە بە بۆنەی دەستبەکاربوونییەوە، پیرۆزبایی لە ستافی نوێی ناوەندەکە کرد و کۆنگرە و گۆڕانکارییە ڕێکخراوەییەکانی ڕێکخراوەکەی وەک پێویستییەکی حەتمی و ئەرێنی هەڵسەنگاند و پشتیوانی مەڵبەندی بۆ ڕێکخراوەکە و ستافەکەی لە سنوورەکەدا دووپاتکردەوە و هانیدان بەشێکی گرنگ و کاریگەر بن لە خزمەتکردنی ژنانی ڕاپەڕین و پەرەپێدانی توانستەکانیان.