بەشەکانی بیر و هۆشیاری و راگەیاندن ئەرکدار دەکرێن

مەڵبەند – شەممە ٢ی ئابی ٢٠٢٥

هەڤاڵ لەتیف نێروەیی، ئەندامی ئەنجومەنی سەرکردایەتی و لێپرسراوی بۆردی ڕاگەیاندنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەگەڵ بەشەکانی بیر و هۆشیاری، ڕاگەیاندنی مەڵبەند و کۆمیتەکان کۆبۆوە.

لەکۆبوونەوەکەدا کە هەڤاڵان “عادل عەلی، کاروان ئەنوەر” هاوڕێیەتییان دەکرد و بە بەشداری ژمارەیەک لە تێکۆشەران و شارەزایانی بوارەکانی میدیا لە ناوچەکەدا بەڕێوەچوو، پرسە هەنووکەییەکانی ڕۆژ و ڕۆڵی میدیای یەکێتی لە خزمەت کۆمەڵانی خەڵکی دەڤەرەکە و کوردستان بەگشتی گفتووگۆ کران، هەروەک چۆن ئەرکی نوێی بەشەکان و ڕوونکرانەوە و هەڤاڵان بۆ جێبەجێ کردنی بڕیاڕ و ڕاسپاردەکان ئەرکدار کران.