
مەڵبەند – دووشەممە ٤ی ئابی ٢٠٢٥
هەڤاڵ جەزا سەید مەجید، ئەندامی ئەنجومەنی سەرکردایەتی و سەرپەرشتیاری مەڵبەندی ٢٤ی ڕێکخستنی ڕاپەڕین، پێشوازی لە ستافی کارگێڕی یانەی وەرزشی ڕانیە، لیژنەی تیپە میللیەکان و ژمارەیەک لە وەرزشەوانە دێرینەکانی شارەکە کرد.
لە دیدارێکدا کە هەڤاڵان عومەری زێرنگر جێگری لێپرسراوی مەلبەند، لێپرسراوی کۆمیتەی ڕێکخستنی دەروازە ئامادەی بوون، هاوکات لەگەڵ گفتووگۆی هەمەلایەنی بزاڤی وەرزشی شارەکە و ناوچەکە بەگشتی، هەڤاڵ سەرپەرشتیاری مەڵبەند، پشتیوانییە بەردەوامەکانی یەکێتی و مەڵبەندی بۆ وەرزشەوانانی ڕانیە و ڕاپەڕین دووپاتکردەوە و ڕایگەیاند: “پەرەپێدانی بزوتنەوەی وەرزشی و بەهێزکردنی ژێرخانی بوارەکە بە ئەرکی خۆمان دەزانین و یەکێتی وەک هەمیشە پشتیوانی لە وەرزشەوانان دەکات.”




