
مەڵبەند – دووشەممە ٤ی ئابی ٢٠٢٥
هەڤاڵ جەزا سەید مەجید، ئەندامی ئەنجومەنی سەرکردایەتی و سەرپەرشتیاری مەڵبەندی ٢٤ی ڕێکخستنی ڕاپەڕین، سەردانی بزوتنەوەی ڕزگاری دیموکراتی کوردستان کرد و بە گەرمییەوە لەلایەن بەڕێز عەبدوڵڵا نازەنینی سکرتێر و سەرکردایەتی بزوتنەوەکەوە پێشوازی کرا.
لە دیدارەکەدا کە هەڤاڵان ساڵحی شەهیدان جێگری لێپرسراوی مەلبەند، لێپرسراوی رێکخستن، لێپرسراوی نوسینگەی تایبەتی لێپرسراوی مەڵبەند، لێپرسراوانی کۆمیتەکانی ڕێکخستنی ڕانیە و بیتوێن و ژمارەیەک لە هەڤاڵانی ئەنجومەنی مەڵبەند ئامادەی بوون، هاوکات لەگەڵ ئەوەی پەیوەندییەکانی نێوان یەکێتیی و بزوتنەوەکە بەرز هەڵسەنگێندرا، جەخت لە هەماهەنگییە فەرمییە حزبییەکانی نێوان هەردولا کرایەوە.
