
بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە سلێمانی سەردانی حاکم قادر حەمەجانی کرد.
لەو سەردانە دۆستانەیەدا هەڤاڵ قوباد تاڵەبانی و هەڤاڵ شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ یاوەریی سەرۆک بافڵ-یان دەکرد. بافڵ جەلال تاڵەبانی ستایشی رۆڵی هەڤاڵ حاکم قادر حەمەجان و مێژووی سەربەرزی بنەماڵەکەیانی لە خەباتی گەلی کورددا کرد، کە وەک یەکێک لە سەرکردەکانی یەکێتی بەشێکە لە شانازییەکان.


