
مەڵبەند – چوارشەممە، ١٣ی ئابی ٢٠٢٥
لە هەنگاوێکی گرنگی مرۆڤدۆستانەدا، بە ئامادەبوونی هەڤاڵ جەزا سەید مەجید، ئەندامی ئەنجومەنی سەرکردایەتی و سەرپەرشتیاری مەڵبەندی ٢٤ی ڕێکخستنی ڕاپەڕین و ژمارەیەک لە هەڤاڵانی مەڵبەند، بەڕێز “محمد تەها” ئەندامی پەڕلەمانی کوردستان، کۆمەک و هاوکارییەکانی لە ڕێگەی کۆمیتەکانی ڕێکخستنەوە پێشکەش بە تووشبوانی نەخۆشی شەکرە کرد.





