
مەڵبەند – چوارشەممە ٢٠ی ئابی ٢٠٢٥، هەڤاڵ دکتۆر یوسف گۆران، ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، سەردانی مەڵبەندی ڕاپەڕینی کرد و سەبارەت بە ئامادەکارییەکانی یەکێتی بۆ هەڵبژاردنی داهاتووی پەڕلەمانی عیراق، لەگەڵ تیمی یەکێتیی لە حکومەتی خۆجێیی دەڤەری ڕاپەڕین کۆبۆوە و جەختی لە چڕکردنەوەی توانا حزبییەکانی هەڤاڵان بۆ کردە جەماوەرییە مەیدانییەکان، کردەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا کە بە ئامادەبوونی ئەندامانی ئەنجومەنی سەرکردایەتی هەڤاڵان د. میران محمد لێپرسراوی بازنەی هەڵبژاردنی ڕاپەڕین، جەزا سەید مەجید، سەرپەرشتیاری مەڵبەندی ٢٤ی ڕاپەڕین و هەڤاڵ هیوا قەرەنی سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی ڕاپەڕین، لە هۆڵی چالاکییەکانی مەڵبەند بەڕێوەچوو، د، یوسف هەڵوەستەی لەسەر دوا پەرەسەندنە سیاسییە هەرێمی و عیراقی و ناوچەییەکان کرد و ڕۆڵ و پێگەی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان’ی لە ناو هاوکێشە سیاسییەکاندا وەک پێویستییەکی حەتمی و حەیاتی ڕوونکردەوە، هاوکات جەختی لەسەر پەرەپێدانی ئیداری و پێشخستنی ئاستی خزمەتگوزارییەکان لە دەڤەرەکەدا کردوە.







