سەرۆک بافڵ پەرۆشی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانی بۆ پاراستنی بەرژەوەندییەکانی کوردانی رۆژئاوای کوردستان دووپاتکردەوە


بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە دەباشان پێشوازی لە غەریب حەسۆ، هاوسەرۆکی پارتی یەکێتیی دیموکرات (پەیەدە) و ساڵح موسلیم، ئەندامی دەستەی سەرۆکایەتیی پارتی یەکێتیی دیموکرات (پەیەدە) کرد.

لە دیدارێکدا کە دەرباز کۆسرەت رەسوڵ، لێپرسراوی مەکتەبی پەیوەندییەکان و سالار لالە سەرحەد، لێپرسراوی بەشی پەیوەندییە کوردستانییەکان ئامادەیبوون، نوێترین پێشهاتەکانی رۆژئاوای کوردستان و سووریا گفتوگۆیان لەبارەوەکرا.
سەرۆک بافڵ پەرۆشی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانی بۆ پاراستنی بەرژەوەندییەکانی کوردانی رۆژئاوای کوردستان دووپاتکردەوە و رایگەیاند، دەبێت مافی کورد لە سووریای نوێدا مسۆگەر بێت و وڵاتەکە بە هاوبەشیی هەموولایەک بەڕێوەبچێت و حکومەتی سووریا نوێنەرایەتیی هەموو پێکهاتەکان بکات.
لای خۆیەوە، وەفدی پەیەدە سڵاوی بەڕێز مەزڵوم عەبدییان گەیاندە سەرۆک بافڵ و پشتیوانی پەیەدە و هەسەدەیان جارێکی دیکە بۆی دووپاتکردەوە.