
تاوانبارانی باڵەخانەی لالەزار، داندەنێن بە پیلانی تێکدان و هەوڵی تیرۆرکردنی سەرکردەکانی یەکێتی
تاوانبارانی بانده‌كه‌ی لالەزار، له رێی دانپێدانانه‌كانیانه‌وه هه‌موو ورده‌كارییه‌كی پیلانی تیرۆركردنی بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانی سه‌رۆكی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان و دروستكردنی ئاژاوه و پشێوییان له سلێمانی، دركاند.
كامێرای چاودێریی پێشكه‌وتوو له‌لایه‌ن ئه‌ژی ئه‌مینه‌وه دابینكرابوون
رێنوار زریان فه‌تاح، تاوانبارێکی پیلانەکە دەڵێ: له ساڵی 2014وه لای لاهور ده‌وام ده‌كه‌م، پله‌كه‌م ئه‌فسه‌ره له ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان.
بۆ ماوه‌ی 45 رۆژ ده‌بێت پیلانێك دانراوه بۆ لێدان له ده‌باشان و چه‌ند شوێنێكی ئه‌منی له سلێمانی و كاك بافڵ. بۆ ده‌ستپێكی پیلانه‌كه سێ شوێنمان وه‌رگرت و كلیله‌كانی؛ لاهور دای به من، هی چه‌ند كه‌سێكی خۆی بوو، یه‌كه‌میان سیتی تاوه‌رز بوو هی براده‌رێكی خۆی بوو، دابینیكردبوو بۆی، دووه‌میان شوقه‌یه‌كی هه‌واری جوانی بوو له‌ڕێگه‌ی ئاكۆی برای لاهوره‌وه دابینكرابوو، سێیه‌میان له گوندی ئه‌ڵمانی بوو، له‌ڕێگه‌ی براده‌رێكی لاهوره‌وه دابینكرابوو. سه‌ره‌تا له سیتی تاوه‌رز ده‌ستمانكرد به دانانی ئه‌ساس و ناوماڵ و شته‌كان، دواتر له‌ڕێگه‌ی ئه‌ژی ئه‌مینه‌وه كه‌سێك هات شاره‌زا له‌بواری دانانی كامێرای چاودێری، دوو كامێرای پێشكه‌وتووی دانا، كه له سلێمانی نه‌بوو له‌لایه‌ن ئه‌ژی ئه‌مینه‌وه نێردرابوو، بۆ ئه‌وه‌ی چاودێریی جموجوڵه‌كانی ده‌باشان و كاك بافڵ بكات. دوای ئه‌وه كامێرایه‌كی تری چاودێری كه هه‌ر له‌لایه‌ن ئه‌ژی ئه‌مینه‌وه نێردرابوو، له‌لایه‌ن هه‌مان شه‌خسه‌وه له شوقه‌كانی هه‌واری جوانی دانرا، كامێرا‌كان خه‌تی ئینته‌رنێتیان بۆ دانرابوو بۆ ئه‌وه‌ی بتوانرێت به ئۆنلاین هه‌موو كاتێك سه‌یر بكرێت، ئه‌وه‌ش گواسترایه‌وه بۆ لاهور و ئه‌ژی ئه‌مین بۆ ئه‌وه‌ی هه‌موو كات بتوانن چاودێریی جموجوڵه‌كانی ده‌باشان و كاك بافڵ بكه‌ن.
سه‌عات 11ی شه‌و بوو، لاهور په‌یوه‌ندیی پێوه‌كردم، من بووم، رێبواری حامی حاجی غالی، لاهور خۆی، پۆڵاد و ئه‌حمه‌د ئه‌سه‌ف، حه‌مه هیدایه‌ت، چوون بۆ خانوویه‌ك له پاركی ئازادی، له‌وێ وه‌ستاین، دوای ئه‌وه لاهور هات بۆ لای من، وتی: كه‌سێك له دووسایده‌كه‌ی پاركی ئازادی چاوه‌ڕێت ده‌كات، بچۆ بیهێنه. وتم: كێیه؟. وتی: چالاكه. چالاك خوشكه‌زای ئه‌ژی ئه‌مینه، چووم بۆ ئه‌وێ چالاكم هه‌ڵگرت، به‌پێ بوو، سه‌یاره‌ی پێنه‌بوو، چالاك وتی: بچۆ سه‌ره‌وه بۆ لای ترافیكه‌كه، لای ترافیكه‌كه، ئۆتۆمبێلێكی لاندكرۆزه‌ری مۆدێل 2019-2020 هات له پشتی سه‌یاره‌كه‌ی منه‌وه وه‌ستا، منیش لاندكرۆزه‌رێكم پێ‌بوو، لاندكرۆزه‌ره‌كه‌ی ئه‌وان ره‌قه‌مه‌كه‌ی ژماره‌ی زێره‌ڤانی بوو، له‌سه‌یاره‌كه‌دا پێنج شه‌ش كه‌سێك دابه‌زین، هاتن بۆ لای سه‌یاره‌كه‌ی من و لای من سه‌ركه‌وتن و هه‌موومان چووین بۆ شوێنی كۆبوونه‌وه‌كه، كه خانوویه‌ك بوو له‌نزیك پاركی ئازادی، ئه‌وان چوونه ژووره‌وه، من له‌ده‌ره‌وه چاوه‌ڕێم كرد.
پۆڵاد به چه‌ند سه‌یاره‌یه‌ك له هه‌ولێره‌وه هات
شه‌وێكی تریش، پۆڵاد به چه‌ند سه‌یاره‌یه‌كه‌وه به‌ره‌و هه‌ولێر به‌ڕێكه‌وت، شه‌و هاته‌وه و ئه‌ژی ئه‌مین و چالاك و دوو كه‌سی له‌گه‌ڵ خۆیدا هێنابوو، كه شاره‌زای بواری درۆن بوون. چه‌ند كۆبوونه‌وه‌یه‌ك له‌نێوان ئه‌وان كرا، ده‌ستپێكی پیلانه‌كه ئه‌وه‌بوو رۆژێكیان لاهور په‌یوه‌ندی به منه‌وه كرد و وتی: دوو كومبار و دوو فه‌رش هه‌یه بیگوازه‌ره‌وه بۆ شوقه‌كه‌ی سیتی تاوه‌رز. كومباره‌كانم گواسته‌وه، كه قه‌ناسی تیادابوو، دوای ئه‌وه، دوو جانتا له‌گه‌ڵ دوو كه‌سدا كه شاره‌زای بواری درۆنن، گواستمانه‌وه بۆ شوقه‌كه، له‌گه‌ڵ رێبواری حامی حاجی غالی و رێبواری قه‌ناس، ئه‌مانه‌م گواسته‌وه بۆ شوقه‌كه بۆ ئه‌وه‌ی له‌وێ پیلانه‌كه جێبه‌جێبكه‌ن. دوای ئه‌وه چه‌ند درۆنێكی خۆكوژیمان له شوقه‌كه‌ی سیتی تاوه‌رز دانا. چه‌ند درۆنێكی خۆكوژیی بۆمبڕێژكراویشمان برده شوقه‌كه‌ی هه‌واری جوانی.
دوابه‌دوای ئه‌وه شه‌وێكیان من بووم، لاهور و رێبواری حامی حاجی غالی و حه‌مه هیدایه‌ت، شه‌وبوو به كرۆلایه‌ك به‌ڕێكه‌وتین له چاڤیلانده‌وه سه‌ركه‌وتین به‌ره‌و ده‌باشان بۆ ئه‌وه‌ی شوێنی باره‌گا و فه‌وج و نوقته‌كان هه‌مووی هه‌ڵگرنه‌وه به جی.پی.ئێس و شوێنه‌كانیان بزانن و ئیتر له كوردسات-ه‌وه چووینه‌وه خواره‌وه. دوای ئه‌وه چه‌ند شه‌وێكی تر، من بووم، لاهور و رێبواری حامی حاجی غالی و حه‌مه هیدایه‌ت، له سلێمانییه‌وه به‌ڕێكه‌وتین بۆ باخێك بۆ كه‌نه‌كه‌وه، سه‌یری باخه‌كه‌یان كرد، بزانن چۆنه و گونجاوه بۆ جێگیركردنی هێز، كه هێزێك له‌لایه‌ن ئه‌ژی ئه‌مینه‌وه ده‌نێردرێت، تا بتوانن له‌وێ جێگیری بكه‌ن.
دوای ئه‌وه ئه‌ژی ئه‌مین چه‌ند وه‌جبه‌یه‌ك چه‌ك و پێداویستی له هه‌ولێره‌وه به‌ره‌و سلێمانی نارد، كه بریتی‌بوو له درۆنی بۆمبڕێژكراو، بیكه‌یسی، دۆشكه و چه‌ند كه‌لوپه‌ل و پێداویستییه‌كی سه‌ربازی.
لاهور تیمێكی دانا له حیمایه‌كانی خۆی بۆ چاودێریكردنی سه‌یاره‌كانی كاك بافڵ
دوای ئه‌وه‌ی پیلانه‌كان دانران و ده‌ستكرا به جێبه‌جێكردنیان، لاهور تیمێكی دانا له حیمایه‌كانی خۆی بۆ چاودێریكردنی سه‌یاره‌كانی كاك بافڵ، كه به شه‌ستی سلێمانیدا ده‌ڕۆن، بۆ ئه‌وه‌ی چاودێری بكه‌ن و بزانن له‌كوێیه و چۆنه. ئێمه له شوقه‌كانی هه‌واری جوانی بووین، په‌یوه‌ندیمان پێوه ده‌كرا، سه‌یاره‌كان گه‌یشتنه ئه‌وێ و گه‌شتۆته ئه‌وێ و نزیكی ئه‌وێ بۆته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی ده‌ستبكرێت به عه‌مه‌لیه‌كه و به درۆن له سه‌یاره‌كانی كاك بافڵ بدرێت.
دوو پاسه‌وانی لاهور، كه چاودێریی جموجوڵی سه‌یاره‌كانی كاك بافڵ-یان ده‌كرد، ده‌ستگیركران له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه. كاتێك سه‌یاره‌كانی كاك بافڵ نزیكبوونه‌وه، په‌یوه‌ندیمان پێوه‌كرا، كه نازانن كاك بافڵ له چ سه‌یاره‌یه‌كدایه، بۆ ئه‌وه‌ی عه‌مه‌لیه‌كه نه‌كرێت و بوه‌ستێنرێت.
لاهور پێیوتم شوێنێك هه‌یه بچیت مه‌تری بكه‌یت و بزانی ده‌باشان و ماڵی بافڵ تاڵه‌بانی چه‌ند لێره‌وه دووره
رێبوار قودره‌ت ره‌سوڵ، یەکێکیتر لە تاوانباران، مامۆستا و راهێنه‌ری چه‌كی قه‌ناس، دەڵێ: دانیشتووی چوارقوڕنه‌م و خه‌ڵكی شاری كۆیه‌م، په‌یوه‌ندیم له‌گه‌ڵ لاهور جه‌نگی و لاله‌زار هه‌بوو، ته‌قریبه‌ن 45 شه‌و پێش ئێستا ته‌له‌فۆنێكی بۆ من كرد و وتی: ئیشی زه‌روورم پێته بێی بۆ ئێره، له‌ڕێگاش چه‌ند جارێك ته‌له‌فۆنی كرد و ته‌ئكیدیكرده‌وه له كوێم. له رێگابووم، گه‌یشتمه لای لاهور و پێیوتم: شوێنێك هه‌یه بچیت مه‌تری بكه‌یت و بزانی، كه ده‌باشان و ماڵی بافڵ تاڵه‌بانی چه‌ند لێره‌وه دووره.
ئه‌و شه‌وه‌ی كه یه‌كه‌م شه‌و بوو هاتین بۆ ئێره له‌گه‌ڵ كه‌سێك هێنامی بۆ ئێره ناوی رێنوار بوو، من شوێنه‌كه‌م نه‌ده‌زانی و شاره‌زا نه‌بووم، هاتین بۆ ئێره مه‌ترمان كرد، لێره‌وه بۆ ده‌باشان 600 بۆ700 مه‌تربوو، ته‌له‌فۆنم بۆ كرده‌وه و پێموت، ئه‌وه‌نده دووره. وتی: باش بگه‌ڕێنه‌وه.
من رۆیشتمه‌وه بۆ ماڵه‌وه و بۆ جاری دووه‌م دیسان ته‌له‌فۆنی كرده‌وه و وتی: بێنه‌وه بۆ سلێمانی، كه هاتمه‌وه ئه‌م شتانه‌ی ئه‌ساس و ئه‌مانه‌ی هه‌موو هێنابوو رێنوار، شوقه‌كه‌ی ته‌خسیس كردبوو، دوو كامێرای چاودێری دانابوو، دانه‌یه‌ك له ده‌ره‌وه، دانه‌یه‌ك له ژووره‌وه بۆ چاودێریكردنی ماڵی مام جه‌لال و بافڵ تاڵه‌بانی، كه له‌ڕێی ئینته‌رنێته‌وه به مۆبایل ده‌گوازرایه‌وه بۆ ئه‌ژی ئه‌مین و لاهور، هه‌ردووكیان له‌یه‌ككاتدا سه‌یریان ده‌كرد و ده‌یانبینی.
دوای ئه‌وه لاهور ته‌له‌فۆنی كرده‌وه و چووین بۆ لاله‌زار، كۆبوونه‌وه بوو، ئه‌ژی ئه‌مین و محه‌مه‌د هیدایه‌ت و چالاك و پۆڵاد و رێبواری حامی حاجی غالی و لاهور خۆیشی له‌وێ بوو، رێنواریش له‌وێ بوو، بڕیاردرا چی بكرێ و چی نه‌كرێ، ئه‌وه‌بوو، بڕیاریاندا بافڵ تاڵه‌بانی به دوو قه‌ناس له‌یه‌ك كاتدا ته‌قه‌ی لێبكرێت. من و رێبواری حامی حاجی غالی دیاریكراین بۆ ته‌قه‌كردن. له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، ئه‌م خه‌ریته‌یه‌شیان هێنا، كه ده‌باشان و ماڵی مام جه‌لال هه‌موو شوێنێكی تیا‌بوو، خاڵه‌كان دیاریكرابوو بۆ جی.پی.ئێس، كه به درۆنی خۆكوژی له‌و شوێنانه بدرێت هێز و مقه‌ڕی تێدایه. پێش خه‌ریته‌كه‌ش، داوایلێكردین نه‌خشه‌یه‌كی بۆ بكێشین له‌سه‌ر وه‌ره‌قه به‌قه‌ڵه‌م، به‌ڵام شتێكمان نووسی، وتی: پێویست ناكات، من خه‌ڵكی شاره‌زام هه‌یه و نه‌خشه‌كه‌ی هێنا و نوقته به‌نوقته ماڵی مام جه‌لال-ی دیاریكرد و بڕیاردرا بافڵ تاڵه‌بانی هه‌م به قه‌ناس لێیبدرێ و هه‌م به درۆنی خۆكوژیش لێیبدرێت و بكوژرێت.
ئه‌ژی ئه‌مین دانرا بۆ ئه‌وه‌ی له هه‌ولێر بچێتەسه‌ر قوباد تاڵه‌بانی
هه‌ر له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا، بڕیاردرا و ئه‌ژی ئه‌مین دانرا بۆ ئه‌وه‌ی له هه‌ولێر بچێته‌سه‌ر قوباد تاڵه‌بانی، كه نه‌گاته هیچ كونسوڵخانه‌یه‌ك و هیچ شوێنێك، ده‌ستی نه‌گاته هیچ شوێنێك و بگیرێت، ئه‌گه‌ر پێویستیش بوو بیكوژێت. دوای ئه‌وه كۆبوونه‌وه‌كه ته‌واوبوو، بڕیاری كوشتنی بافڵ تاڵه‌بانی و قوباد تاڵه‌بانی درا و جێبه‌جێكردنه‌كه‌ی مابوو.
هاتینه‌وه بۆ شوقه‌كه و رێنوار له‌ناو فه‌رشدا دوو قه‌ناسی هێنا. بڕیاره‌كه وادانرابوو، كه به دوو قه‌ناس %100 بافڵ تاڵه‌بانی بكوژرێت، من و رێبواری حامی حاجی غالی ته‌قه بكه‌ین له‌یه‌ككاتدا بۆ كوشتنی، دوای ئه‌وه به چه‌ند درۆنێكی خۆكوژی، دیسان بافڵ تاڵه‌بانی بۆردومان بكرێ و ئه‌و خاڵانه‌ی دیاریكرابوو له ده‌باشان كه هێزی تیایه له‌پرسگه ره‌ئیسییه‌كان و شوێنه سه‌ره‌كییه‌كان به درۆنی خۆكوژی لێیان بدرێت.
دوای ئه‌وه پۆڵاد جه‌نگی به هێزێكی زۆره‌وه بچێته‌ناو ده‌باشانه‌وه. ئه‌ژی ئه‌مین هێزی ناردبوو بۆ ئه‌م چالاكییه، كه بچن ده‌باشان بگرن و دوای ئه‌وه لاهور بچێته ده‌باشان و به‌یاننامه‌یه‌كی وه‌ك یه‌كێتی بڵاوبكه‌نه‌وه.
من له‌م شوقه‌یه‌وه چاودێریی بافڵ تاڵه‌بانیم ده‌كرد، ئاخیرجار من بینیم هاته ده‌ره‌وه له ماڵه‌كه‌ی له‌سه‌ر قادرمه‌كه بوو، كه وتم هات و چووینه سه‌ر قه‌ناسه‌كه، رێبوار وتی: من نه‌مبینیوه. لاهوریش ته‌له‌فۆنی كرد وتی: نه‌تاندیت و بۆ ده‌رچوو؟. ئه‌و رۆژه ده‌رچوو له‌ده‌ستمان. له شوقه‌كه په‌رده هه‌بوو، شوشه‌ی جامێك ده‌رهێنرابوو، جامی پلاستیكی له‌جێگه‌ی دانرابوو، ئاسانتر و سووكتر بوو بۆ فڕێدانی.
پێش ئه‌وه‌ی قه‌ناسه‌كه بهێنرێت بۆ شوقه‌كه، من چوومه لاله‌زار و له‌وێ لاهور و رێبواری حامی حاجی غالیم بینی، له‌سه‌ربانه‌وه به‌ره‌و چه‌می قلیاسان چه‌ند فیشه‌كێكمان به قه‌ناسه‌كان ته‌قاند، بۆ دڵنیابوون له چه‌كه‌كه كه تایمه و مه‌زبووته.
ته‌له‌فۆنیان بۆ لاهور كرد خۆی بدات به‌ده‌سته‌وه، به‌ڵام ئه‌و بڕیاریدا و ئیعازیدا و وتی شه‌ڕده‌كه‌ین و خۆمان ته‌سلیم ناكه‌ین
له‌دوای ئه‌وه‌ی له شوقه‌كه ئاشكرابووین، چووینه‌وه بۆ لاله‌زار و ئێواره‌ی پێنجشه‌ممه ئەمرقه‌بز بۆ لاهور ده‌رچوو، ته‌له‌فۆنیان بۆ كرد خۆی بدات به‌ده‌سته‌وه. لاهور وتی: من شه‌ڕده‌كه‌م و خۆم ناده‌مه‌ده‌سته‌وه. شه‌وه‌كه‌شی چه‌ند جارێك ته‌له‌فۆنیان بۆ كرد خۆی بدات به‌ده‌سته‌وه، با كوڕی خه‌ڵك نه‌كوژرێ، به‌ڵام گوێی نه‌دایه و خۆی ته‌سلیم نه‌كرد و وتی: من شه‌ڕده‌كه‌م و هێزم له‌گه‌ڵه. دوای ئه‌وه‌ی هێز هات، به بڵندگۆ هاواریان كرد ئه‌وه‌ی له لاله‌زاره بێته‌ده‌ره‌وه، بۆ شه‌ڕ نه‌هاتووین، ژیانتان پارێزراوه، كه‌س هیچی لێنایه‌ت. به‌ڵام كه‌س گوێی پێنه‌دا و لاهور بڕیاریدا و ئیعازیدا و وتی: شه‌ڕده‌كه‌ین و هه‌موومان پێكه‌وه لێره ده‌مرین، خۆمان ته‌سلیم ناكه‌ین. چه‌ند جارێكی تریش هه‌ر هاواركرا و بانگ كرا، به‌ڵام كه‌س نه‌چووه ده‌ره‌وه و گوێیان پێنه‌دا و شه‌ڕ دروستبوو. من لای لاهور بووم له پاڵیا، چه‌ند جارێك ته‌له‌فۆنی بۆ رێبه‌ر ئه‌حمه‌د وه‌زیری
ناوخۆ كرد.
دوای ئه‌وه‌ی لاهور وتی: به‌پێوه ده‌مرین و هه‌موومان ته‌سه‌ورمان وابوو كه زۆر ئازایانه شه‌ڕده‌كات. به‌ڕاستی ئێمه شۆك بووین، جگه له هه‌ندێ خه‌ڵك له‌وێ بوون، نه پۆڵاد، نه لاهور شه‌ڕیان نه‌كرد و ژووره‌كه‌شیان پڕبوو له عیتاد، به‌ڵام زۆر غه‌دریان كرد، گه‌ر له سه‌ره‌تاوه خۆیان ته‌سلیم بكردایه، نه ئه‌و گه‌نجه ده‌كوژراو نه ئه‌و هه‌موو زه‌ره‌ره‌ش ده‌كه‌وته‌وه.
گوێم لێ‌بوو پۆڵاد ته‌له‌فۆنی ده‌كرد، ده‌یوت ستۆپ ستۆپ، ئاوات-ی خوشكم پێوه‌بووه، به‌س راستی نه‌ده‌كرد، خوشكه‌كه‌ی سه‌لامه‌ت بوو، ته‌له‌فۆنه‌كه‌ی به‌رده‌وام بوو، ده‌یوت سۆری سۆری.
بۆ سه‌فه‌ره‌كه‌مان هه‌موو شتێكیان بۆ رێكخستین، هه‌موو كارئاسانییه‌كیان بۆ كردین
من ناوم (موسلیم عه‌بدولڕه‌حمان محه‌مه‌د فه‌قێ) له‌دایكبووی 1/9/2000، دانیشتووی سۆرانم، دوو ساڵه كار له‌گه‌ڵ ئه‌ژی ئه‌میندا ده‌كه‌م، دامه‌زراوم له ئه‌نجومه‌نی ئاسایش لای ئه‌ژی ئه‌مین.
ته‌له‌فۆنیان بۆ كردم وتیان: وه‌ره بۆ مقه‌ڕ له هه‌ورازه نه‌فته، كاتێك چوومه ئه‌وێ، یه‌كه‌م ته‌دریب كه پێیان كردم له‌سه‌ر چه‌كی جۆری چیچانی بوو بۆ ماوه‌ی 20 رۆژ، دوای ئه‌وه‌ی فێری چه‌كه‌كه بووم و متمانه‌ی ته‌واوی ئه‌وانم به‌ده‌ستهێنا، ئه‌ژی ئه‌مین و چالاك عه‌لی هاتن بۆ لام، وتیان: سه‌فه‌رێكی فێركاریی فڕینی درۆنت بۆ دێنینه‌پێشه‌وه. منیش رازی بووم. دوای ئه‌وه سه‌فه‌ره‌كه رێكخرا له فڕۆكه‌خانه‌ی هه‌ولێر چووین بۆ توركیا به ترانزێت، له‌وێشه‌وه بۆ پۆڵه‌ندا، له پۆڵه‌ندا به وه‌ره‌قه‌یه‌كی تایبه‌ت كه چوار نه‌فه‌رمان له‌گه‌ڵ بوو، من بووم، چالاك بوو، دوو هونه‌ریشمان له‌گه‌ڵ بوو، له‌وێ به وه‌ره‌قه‌یه‌كی تایبه‌ت ڤیزای ئۆكرانیایان بۆ وه‌رگرتین و چووین بۆ ئۆكرانیا، شوێنی حه‌وانه‌وه‌یان بۆ دابینكردین له‌ناوچه‌ی سه‌ربازگه‌یه‌ك بوو، له‌گه‌ڵ سه‌ربازه‌كان فێری فڕاندنی درۆنیان كردین، فێری هه‌ڵدانی درۆنیان كردین، ئه‌و درۆنانه‌ی خۆكوژین و ئه‌وانه‌شی بۆمب هه‌ڵده‌ده‌نه خواره‌وه، هه‌روه‌ها هه‌ڵدانی درۆنی دوورمه‌ودایان فێركردین و له‌و كۆرس و خولانه‌دا هه‌مووی فێربووین.
چه‌ندین درۆنی خۆكوژی و بۆمبهاوێژمان هێنا بۆ سلێمانی
دوای ئه‌وه كه گه‌ڕاینه‌وه له ئۆكرانیا، هاتینه‌وه بۆ هه‌ولێر، بینیم شوێنێك یان مه‌عمه‌لێكی دروستكردنی درۆنیان دامه‌زراندووه و چاكیانكردووه بۆ دروستكردنی درۆن، تیمێكی رۆژهه‌ڵاتیشیان هێنابوو، له‌گه‌ڵ ئه‌و تیمه رۆژانه كارمان ده‌كرد، دوای ماوه‌یه‌ك ئۆكرانییه‌كان خۆیان هاتن بۆ لامان، سێ نه‌فه‌ربوون، من ته‌نیا دووانیانم بینیوه، به‌ڵام ناوی هه‌رسێكیان ده‌زانم، یه‌كێكیان ناوی ئه‌ندری بوو، گه‌وره‌یان بوو، دووانه‌كه‌ی تر ناویان ئیڤانۆ، ئه‌لێكس بوو. دوای ئه‌وه ئێمه به‌رده‌وام بووین له‌سه‌ر به‌رهه‌مهێنانی درۆن و درۆنی جۆری ئێف پیڤی، نزیكه‌ی 50 جۆر بوو، درۆنی گه‌وره‌شمان به‌رهه‌مهێنا له جۆری دراگۆن. چالاك و هونه‌ر هاتن بۆ لام و وتیان: تۆ ده‌بێ له‌گه‌ڵ سه‌یاره‌یه‌كدا بڕۆی له‌جۆری لاندكرۆزه‌ری سپی بوو، نابێت قسه‌بكه‌یت، پرسیاربكه‌یت بۆ كوێ ده‌چن، نه ئه‌وانیش قسه‌ت له‌گه‌ڵ ده‌كه‌ن و نه پرسیاریشت لێده‌كه‌ن. من چووم له‌گه‌ڵیان سه‌ركه‌وتم، گه‌یشتینه نزیكی ماجدی مۆڵ، چاوه‌ڕوانی چه‌ند سه‌یاره‌یه‌كی دیكه بوون. پێیانوتین، ئه‌و درۆنانه‌ش له‌گه‌ڵ ئێوه ده‌بن، درۆنی خۆكوژی و بۆمبهاوێژبوون، كه له‌گه‌ڵ ئێمه هاتن بۆ سلێمانی، من چوار لاندكرۆزه‌ری سپیم بینی و هاتین بۆ سلێمانی، ئه‌وانه‌ی له‌گه‌ڵ مندا بوون، به‌منه‌وه 14 نه‌فه‌ر بووین، هاتین بۆ لاله‌زار، له لاله‌زار شه‌وی یه‌كه‌م كه دابه‌زین، شوێنێكیان بۆ دابینكردین بۆ مانه‌وه و بۆ ئیسراحه‌ت، ئه‌و شه‌وه لاهور خۆی هات بۆ لامان، وتی: ئێمه یه‌كێتی ده‌گرینه‌وه و باسی ئه‌و شتانه‌ی كرد، حه‌مله‌یه‌كی چاك ده‌كه‌ین و دژه‌تیرۆر و سه‌رجه‌م شوێنه هه‌ستیاره‌كانی یه‌كێتی ده‌گرینه‌وه به ده‌باشانیشه‌وه. دواتر ده‌ستخۆشی لێكردین و به‌خێرهاتنی لێكردین و رۆیشت.
رۆژی دواتر هیچ ده‌نگێك نه‌بوو بێت بۆ لامان، شه‌وی دووه‌م هات بۆ لامان، وتی: خۆتان ئاماده‌بكه‌ن، حه‌مله ده‌كه‌ین نزیكی نیو سه‌عاتی تر، له‌وكاته‌وه تا نزیكه‌ی دوای نیو سه‌عاته‌كه، ئه‌و جه‌ماعه‌ته‌ی ئێمه ئاماده‌بن، به‌ڵام به منی وت تۆ مه‌یه‌ره خواره‌وه، له‌سه‌ره‌وه چاوه‌ڕوانی په‌یوه‌ندیی من به. من نه‌چوومه خواره‌وه، چاوه‌ڕوانی په‌یوه‌ندی ئه‌و بووم، جه‌ماعه‌ته‌كه‌ی ئێمه چوونه خواره‌وه. نزیكه‌ی 10بۆ15 خوله‌ك و زیاتریش له‌خواره‌وه چاوه‌ڕوانبووین. دواتر هاتن و وتیان: حه‌مله ناكه‌ن. نازانم هۆكار چی بوو.
رۆژی چوارشه‌ممه منیان برد بۆ لای ماڵی لاهور، سێ نه‌فه‌رم له‌گه‌ڵ بوو، هاوژین و عه‌بدوڵڵای حه‌مه‌ڕه‌شید و پۆڵاد بوون، به سه‌یاره‌ی پۆڵاد چووین بۆ ماڵی لاهور، له‌وێ سه‌یری درۆنه‌كانمان كرد، كه ئه‌و درۆنانه ئاماده‌مان كردبوو له هه‌ولێره‌وه به‌ته‌واوی سه‌یرم كرد و وتم: به‌ڵێ ئه‌وه خۆیه‌تی.
درۆنه‌كان له‌سه‌ربان دانرابوون، درۆنێك ئاماده‌كرا بۆ بینای كۆنی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه.
ئێواره‌كه‌ی كه هه‌واڵی گرتنی لاهور ده‌رچوو، ئیتر ئه‌وان شڵه‌ژان و ئێمه‌یان بانگكرده سه‌ره‌وه، منیان برده‌وه بۆ ماڵه‌كه‌ی لاهور، بینیم درۆنه‌كان له‌سه‌ربان دانراون، نزیكی نۆ درۆن بوو ئه‌وانه‌ی له‌گه‌ڵ خۆمان هێنابوومان، چوار دانه‌یان ئاماده‌كرابوون، كه پۆینت و شته‌كانیان له هه‌ولێره‌وه له‌لایه‌ن چالاك عه‌لییه‌وه به كۆمپیوته‌ره‌وه ره‌بتكرابوون، پۆینته‌كانیان درابوویه له كۆمپیوته‌ری منه‌وه بۆ كۆمپیوته‌ری ئه‌و، ئیتر له‌وێشه‌وه له شه‌وی هێرشه‌كه له شه‌ڕه‌كه درۆنێك ئاماده‌كرا بۆ بینای كۆنی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه، ئه‌ویشیان به ره‌بتكردنی كۆمپیوته‌ری من به كۆمپیوته‌ری چالاك عه‌لی، كه به به‌رنامه له‌وێوه ته‌حه‌كومی پێوه‌ده‌كرد و پۆینت و جی.پی.ئێسه‌كانی ده‌دایه، له‌لای منه‌وه دوو درۆن فڕین، یه‌كێكیان بۆ بینای وه‌زاره‌تی كۆنی پێشمه‌رگه بوو، ئه‌وی تریشیان بۆ ده‌باشان بوو. دانه‌ی سێیه‌م ویستم بینێرم، نه‌فڕی و هه‌ڵگه‌رایه‌وه شوێنی خۆی، من وتم: هیچیتر نانێرم. لاهور وتی: بۆ؟ وتم: چونكه نافڕێت و ترسی ئه‌وه‌ی هه‌یه لێره بته‌قێته‌وه و بمرین.
هه‌ر له شه‌وی شه‌ڕه‌كه، له هه‌ولێره‌وه چه‌ند درۆنێكی جۆری دراگۆنی گه‌وره‌یان به ئاڕاسته‌ی سلێمانی نارد، كه مه‌ودای ئه‌و درۆنانه بۆ 300 كیلۆمه‌تر ده‌ڕوات و ده‌توانێت 3بۆ5 كیلۆ بۆمب هه‌ڵبگرێت و درۆنێكی خۆكوژییه، به‌ڵام نازانم بۆ كوێ ئاڕاسته‌كرا، چونكه پۆینته‌كان له هه‌ولێره‌وه هه‌ر خۆی درابوو به‌وێ، كه ئۆكرانییه‌كان پێشتر ئه‌و درۆنانه‌یان نزیكه‌ی 15بۆ20 دانه دابوو به ئه‌ژی ئه‌مین.
شه‌وی شه‌ڕه‌كه، خۆی هاته خواره‌وه، له‌سه‌ربان ئێمه‌ش له‌سه‌ربان مابووینه‌وه، وتمان: ئێمه‌ش ده‌چینه خواره‌وه، كه خۆی هاته خواره‌وه، ئێمه‌ش هاتینه خواره‌وه، خۆمان له‌ناو خانووه‌كه حه‌شاردا، دوای ئه‌وه‌ی شه‌ڕه‌كه گه‌رمتر و قووڵتر بوو، هیچمان له‌ده‌ستنه‌هات خۆماندا به‌ده‌سته‌وه.
لای به‌نزینخانه‌ی بینایی، له‌وێ چاوه‌ڕێمان كرد، موتابه‌عه‌ی سه‌یاره‌كانی ئه‌ومان ده‌كرد
عومه‌ر شێخه عه‌بدوڵڵا، یەکێکیتر لە تاوانباران، دەڵێ: موالید 1/1/1985، له‌ساڵی 2016وه بوومه‌ته پاسه‌وانی لاهور.
رۆژی 19/8 له ژووره‌وه دانیشتبووم، ره‌مه‌زان حسێن كه پاسه‌وانی تایبه‌تی لاهوره، هات بۆ لام و پێیوتم: بڕۆ با بڕۆین بۆ موتابه‌عه‌ی سه‌یاره‌كانی بافڵ تاڵه‌بانی، ئیتر ئه‌وه‌بوو رۆیشتین بۆ لای به‌نزینخانه‌ی بینایی، له‌وێ چاوه‌ڕێمان كرد، موتابه‌عه‌ی سه‌یاره‌كانی ئه‌ومان ده‌كرد، چه‌ند جارێك رێبواری قه‌ناس و لاهور ته‌له‌فۆنیان بۆ ره‌مه‌زان ده‌كرد، ره‌مه‌زان له‌وه‌دابوو گه‌یشت نه‌گه‌یشت له‌و قسانه‌دا بووین، ره‌تڵه‌كه‌ی كاك بافڵ گه‌یشته ئه‌وێ، ئیتر ره‌مه‌زان ویستی ته‌له‌فۆن بۆ لاهور بكات و بڵێ ئه‌وه لای ئێمه ده‌رچوو، له‌وكاته‌دا ئێمه ده‌ستگیركراین.
لاهور داوایلێكردین درۆنی خۆكوژی به‌كاربهێنین
بۆتان مسته‌فا حسێن، یەکێکیتر لە تاوانباران، دەڵێ: 10/6/2002 له‌دایكبووم، له 19/1وه چووم بۆ ئه‌نجومه‌نی ئاسایش، دواتر ئێمه‌یان برد بۆ لای ئه‌ژی ئه‌مین، سێ مانگی سه‌ره‌تا هه‌ر په‌روه‌رده‌ی چه‌كی ئاساییمان كرد و دواتر ئه‌ژی ئه‌مین هات بۆ لای ئێمه و وتی: ده‌بێت ئێوه خۆتان فێری درۆنی خۆكوژی بكه‌ن، دوای ئه‌وه درۆنی ئۆكرانییان بۆ هێناین، كه خۆكوژی بوو، ئێمه‌ش په‌روه‌رده‌مان له‌سه‌ر كرد، دواتر ئه‌ژی ئه‌مین كارگه‌یه‌كی درۆنی له هه‌ورازه نه‌فته دروستكرد.
شه‌وێكیان چووین بۆ لای ئه‌ژی ئه‌مین، من و چالاك و ئه‌ژی ئه‌مین له ماڵه‌كه‌ی ئه‌و بووین، وتی: ئه‌مشه‌و ده‌چین بۆ سلێمانی، سواری سه‌یاره‌یه‌ك بووین و چووین بۆ گه‌راجێك، بینیمان پۆڵاد له‌وێیه، دواتر هه‌موومان چووین بۆ سلێمانی، كه چووین بۆ سلێمانی كۆبوونه‌وه بوو، له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا بڕیاریاندا بافڵ تاڵه‌بانی بكوژن. لاهور داوایلێكردین درۆنی خۆكوژی به‌كاربهێنین، كه جی.پی.ئێسه‌كان بوو، وتی: ده‌بێت ئه‌وان وابزانن كه توركیایه یان ئێرانه. دوای ئه‌وه رێنوار و رێبواری قه‌ناس و رێبواری حامی حاجی غالی، ئێمه‌یان هێنا بۆ دوو شوقه، كه شه‌ش درۆن له شوقه‌یه‌كیان بوو، سێ دانه‌ی تریش له شوقه‌یه‌كی تر. چه‌ند جارێك هه‌وڵیاندا بافڵ تاڵه‌بانی بكوژن و ئێمه‌یان ئاگاداركرده‌وه كه خۆمان حازركه‌ین، دوو قه‌ناسه‌كه لێی بده‌ن و ئێمه‌ش درۆنه‌كان هه‌ستێنین بۆ لای شوێنه‌كه‌ی بافڵ تاڵه‌بانی. ئه‌نتێنایه‌كه له ژووره‌وه بوو، رێبواری حامی حاجی غالی وتی: گوێتان له ده‌نگی قه‌ناسه‌كه بوو، ئه‌نتێنایه‌كه ببه‌ن بۆ ده‌ره‌وه، به‌رامبه‌ر شوێنی بافڵ تاڵه‌بانی، درۆنه‌كه‌ش لێره بوو، وتی: دوای ئه‌وه‌ی كه یه‌كه‌م درۆن رۆیشت، من دێم بۆ لاتان و پێتان ده‌ڵێم له كوێ و كوێی بده‌ن، واتا شوێنه‌كانی بافڵ تاڵه‌بانی. وتی: بیفڕێنن و ئیدی ئێوه په‌یوه‌ندیتان به هیچ شتێكه‌وه نه‌بێت.
دوای ئه‌وه‌ی چووین بۆ لای لاهور، وتی: جه‌ماعه‌تێكی ئێوه‌ش له خواره‌وه‌یه، جه‌ماعه‌تی لای ئه‌ژی ئه‌مین، وتی: هه‌ندێك درۆنی تریشیان هێناوه كه جی.پی.ئێس و ئۆكرانین، ره‌سمه‌كه‌ی پیشانداین. وتم: ئێمه له‌وه نازانین. وتی: ئێوه خه‌متان نه‌بێت، نه‌فه‌رێكیان له‌گه‌ڵ ناردووه، رێنوار هات بۆ لای ئێمه و وتی: موسلیم بانگتان ده‌كات له‌سه‌ربان، ئێمه‌ش كه گوێمان لێ‌بوو، وتمان: موسلیم لێره چی ده‌كات؟. وتی: ئه‌ژی ئه‌مین ناردوویه‌تی بۆ درۆنه چی.پی.ئێسه‌كان. ئێمه‌ش چووین بۆ سه‌ربان، وتی: كوا ئه‌شیای ئێوه؟. وتمان: له شوقه‌كانه. وتی: بۆ نه‌تانهێناوه‌ته‌وه؟. لاهور وتی: با هه‌ر له‌وێ بێت له شوقه‌كه. وتی: ته‌واو ئێوه هیچ مه‌كه‌ن هه‌ر لێره‌بن، جی.پی.ئێسه‌كانم هه‌موو ئاماده‌كردووه. موسلیم وتی: ئێوه خه‌متان نه‌بێت و خۆی له‌وێ ته‌حه‌كومی پێده‌كرێت.
له هه‌ورازه نه‌فته، له‌وێ ده‌ستمان كرد به خول و راهێنان و مه‌شقی هه‌موو
جۆره چه‌كه‌كان
حسێن ره‌حیم محه‌مه‌د، تاوانبارێکی تری پیلانەکە دەڵێ: دانیشتووی كه‌لارم ناسراوم به (ئه‌بوعه‌لی) له مانگی 11ی ساڵی 2024 په‌یوه‌ندیم به هێزه‌كانی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشه‌وه كردووه، دامه‌زرام لای هێزه‌كه‌ی ئه‌ژی ئه‌مین له هه‌ورازه نه‌فته. له هه‌ورازه نه‌فته، له‌وێ ده‌ستمان كرد به خول و راهێنان و مه‌شقی هه‌موو جۆره چه‌كه‌كان، به دۆشكه‌شه‌وه، له‌وێ دوای ته‌واوبوونی ده‌وره‌كه‌م، دوای ماوه‌یه‌ك كرام به به‌رپرسی یه‌كێك له (كۆگا)كانی ئه‌وێ، له‌وێ خه‌ریكی ئیشوكاری خۆم بووم، دوای ماوه‌یه‌ك، واتا پێش مانگ و نیوێك، به ئه‌مری عه‌بدوڵڵای حه‌مه‌ڕه‌شید، داوای ژماره‌یه‌ك چه‌كم لێكرا 135 چه‌ك بوو له جۆری ئێم فۆڕ و چیچانی، سه‌رخرا به دوو سه‌یاره، به‌ڵام نه‌مزانی بۆ كوێی ده‌به‌ن. دوای ماوه‌یه‌ك بڵێم ته‌قریبه‌ن رۆژی یه‌كشه‌ممه 17ی مانگ، ژماره‌مان 14 كه‌س بوو، مامۆستا ئه‌ژی بانگی كردین و وتی: ده‌بێت بڕۆن بۆ سلێمانی.
گه‌یشتینه سلێمانی، نه‌مانزانی بۆ كوێیه، تا گه‌یشتینه لاله‌زار، له لاله‌زاریش نه‌یانهێڵا ده‌روده‌شت بكه‌ین و بچینه ده‌ره‌وه و تێكه‌ڵی هیچ كه‌سێك بكه‌ین، 14 كه‌س بووین و له‌وێ ماینه‌وه، بینیم به‌ئه‌مری لاهور، چه‌كیان بۆ هێناین، بینیم ئه‌وانه هه‌مان چه‌كن كه من له هه‌ولێر له هه‌ورازه نه‌فته ته‌سلیمی موقه‌ده‌م عه‌بدوڵڵا شه‌مێرانیم كردووه، چه‌كه‌كانی خۆمان له سلێمانی بوو.
رۆژی پێنجشه‌ممه، به ئه‌مری موقه‌ده‌م عه‌بدوڵڵا شه‌مێرانی، موقه‌ده‌م عه‌بدوڵڵا حه‌مه‌ڕه‌شید، وتی: كۆمه‌ڵێك چه‌كداری دیكه‌مان هاتووه بۆ سلێمانی، ده‌ڕۆن بۆ لای ئه‌وان، سه‌ردانیان ده‌كه‌م. ئێواره‌كه‌ی كه رۆیشت نه‌گه‌ڕایه‌وه. شه‌و كه زانیمان ئه‌مری گرتن بۆ لاهوری شێخ جه‌نگی ده‌رچووه، ئێمه ئیتر ئاگامان له وه‌زعه‌كه نه‌بوو، شه‌ڕ ده‌ستیپێكرد، كه شه‌ڕ ده‌ستیپێكرد، هه‌ریه‌كه و به‌لایه‌كدا رۆیشت، چوومه ماڵی لاهور، عیتاد و فیشه‌كم برده سه‌ربان بۆ ئه‌و كوڕانه‌ی له‌سه‌ره‌وه‌بوون. له‌وێ كۆمه‌ڵه پێشمه‌رگه‌یه‌كم بینی كه تا ئێستا نه‌یانمبینی بوو له ماوه‌ی ئه‌و سێ چوار رۆژه كه له سلێمانی بووم. مه‌به‌ستم له‌گه‌ڵ ئێمه نه‌هاتبوون، ته‌قریبه‌ن له‌وانه‌یه هه‌ر رۆژی پێنجشه‌ممه داخڵی ئه‌وێ كرابووبن. له‌وێ بووین دوای ئه‌و شه‌ڕ و ئاڵۆزییه، ئێمه ده‌ستگیركراین.
