
ئەندامێکی سەرکردایەتی ی.ن.ک بە سەرۆکی یەکێتیی ژنانی تەوار لە چوارچێوەی هاوپەیمانی دیموکراسی لە جیهانی عەرەبی هەڵبژێردرا.
دوای گفتوگۆ و را گۆڕینەوە، لیژنەی باڵای سەرۆکی پارتەکانی هاوپەیمانی سۆشیال دیموکراتەکان لە جیهانی عەرەبی، لەسەر پێشنیاری یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان دامەزراندنی یەکێتیی ژنانی تەواری وەک جێگرەوەیەک بۆ لیژنەی ژنان لە یەکێتییەکە پەسەند کرد.
هەر لەکۆبوونەوەکەدا بڕیاردرا فریال عەبدوڵڵا، ئەندامی ئەنجومەنی سەرکردایەتی ی.ن.ک و سەرۆکی لیژنەی ژنان لەهاوپەیمانێتی دیموکراسی سۆشیال دیموکرات وەک سەرۆکی یەکێتیی ژنانی تەوار لە هاوپەیمانی دیموکراسی سۆشیال دیموکرات لە جیهانی عەرەبی دیاریکرا
