سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی لە مەکتەبی سیاسی لە سلێمانی لەگەڵ د. عەبدولهادی ئیبراهیم، وەزیری پێشووی دەرەوەی لیبیا و سەرۆکی پارتی بزووتنەوەی ئایندە کۆبووەوە.

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە مەکتەبی سیاسی لە سلێمانی لەگەڵ د. عەبدولهادی ئیبراهیم، وەزیری پێشووی دەرەوەی لیبیا و سەرۆکی پارتی بزووتنەوەی ئایندە کۆبووەوە.
لە دیدارێکدا کە قوباد تاڵەبانی و د. خەسرەو گوڵ محەمەد، ئەندامانی مەکتەبی سیاسی ئامادەیبوون، باسی پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوولا کرا و سەرۆک بافڵ خۆشحاڵی خۆی بە سەردانی شاندی میوان بۆ سلێمانی دەربڕی.
د. عەبدولهادی ئیبراهیم بانگهێشتی سەرۆک بافڵی کرد تاوەکو سەردانی وڵاتەکەیان بکات و هیوای خواست پەرە بە پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و لیبیا بدرێت.