
پیرۆزە لەیەکێتی و یەکێتییەکان
پیرۆزە لەسەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی
پیرۆزباییەکی گەرم لەیەکێتیەکان و سەرۆک بافڵ تاڵەبانی، دەکەم، بەبۆنەی هەڵبژاردنی وەک (سەرۆکی هاوپەیمانی حزبە سۆسیال دیموکراتەکانی وڵاتانی عەرەبی) ئەم ئەرکە نوێیەی سەرۆکی یەکێتی، هەڵگری ئەو دەلالەتەیە کەیەکێتی لەگەڵ دروشم و ئامانج و بەرنامە دیموکراتیەکانیدا ڕاستگۆو واقیعی بووە.
هەڵبژاردنی سەرۆک بافڵ، بۆ ئەم ئەرکە نێودەوڵەتیە گرنگە، وێستگەیەکی نوێیە لەژیانی سیاسی یەکێتی و بەرپرسیاریەتیەکی گەورەشە هەتا ئەرکە دیموکراتیەکانی قۆناغی داهاتوو باشترو کاریگەرتر ڕابپەڕێنین.
پیرۆزبایی لەخۆمان و کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان دەکەین بۆ ئەو متمانەیەی (لەناو کورددا، بەسەرۆکی یەکێتی)درا، ئاماژەی ئەوەیە لەعێراق و هەرێم و ناوچەکەدا گرنگی سیاسەتی بنیاتنەرانەو ژیرانەی حزبەکەی مام پێویستیەکی حەتمیە، بۆیە یەکێتیەکان، لەهەموو ئاستەکاندا پشتیوان و پشتگیری سەرۆک بافڵ، دەکەین لەڕاپەڕاندنی ئەم ئەرکە نێودەوڵەتیەدا.
بەو ئەمانەتە مێژووییە پڕ شانازییەی سەرۆک مام جەلال بۆی جێهشتووین، بەردەوامین لەخەبات بۆ یەکڕیزی و چاکسازی و دادپەروەریی کۆمەڵایەتی و داکوکیکردن لەجەوهەری پرۆسەی دیموکراسی، لەپێناو کۆمەڵگەیەکی خۆشگوزەران، کەیەکێتیەکەمان کوردانەو سەردەمیانە پێداگری لەسەر دەکات.
ئەم شانازییە خەڵاتی خەباتی تێکۆشەرو شەهیدە سەر بڵندەکانی یەکێتییە.
جارێکی تر پیرۆزە لەسەرۆک بافڵ و یەکێتیەکان
ڕفعەت عەبدوڵا
جێگری سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
