مەکتەبی سیاسی بۆ سەرۆک بافڵ: هەڵبژاردنتان بەڵگەی لێوەشاوەیی سەرکردایەتیتانە

مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان  بە بۆنەى هەڵبژاردنی سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانى، وەک سەرۆکی هاوپەیمانیی حزبە سۆسیال دیموکراتەکانی وڵاتانی عەرەبی، پەیامێکى پیرۆزبایى ئاڕاستە دەکات و رایدەگەیەنێت: “هەڵبژاردنتان بەسەرۆکی ئەم محفەلە نێودەوڵەتییەی خەباتی سۆشیال دیموکراتی بەڵگەیەکی تری لێوەشاوەیی سەرکردایەتیتانە لە خزمەتی تێکۆشانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و گەلەکەمان لەپێناو ئاشتی، دیموکراسی، مافی مرۆڤ و چارەی خۆنووسین و لەسەر هەمان رێبازی سەرۆک مام جەلال کە هەمیشە تەئکیدی لەسەر ئامادەیی دیبلۆماسی یەکێتیی لە کۆڕ و کۆمەڵە نێودەوڵەتییەکان دەکردەوە”.

دەقى پەیامەکە:

بەرێز هەڤاڵ سەرۆک بافل جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
بەبۆنەی هەڵبژاردنت وەک سەرۆکی هاوپەیمانیی حیزبە سۆسیال دیموکراتەکانی وڵاتانی عەرەبی، بەناوی هەڤاڵانت لە مەکتەبی سیاسیی و ئەنجومەنی سەرکردایەتی و سەرجەم ئەندامان و لایەنگرانی  یەکێتییەوە، گەرمترین پیرۆزبایتان ئاراستە دەکەین.

هەڤاڵ سەرۆک بافڵ
هەڵبژاردنتان بەسەرۆکی ئەم محفەلە نێودەوڵەتییەی خەباتی سۆشیال دیموکراتی بەڵگەیەکی تری لێوەشاوەیی سەرکردایەتیتانە لە خزمەتی تێکۆشانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و گەلەکەمان لەپێناو ئاشتی، دیموکراسی، مافی مرۆڤ و چارەی خۆنووسین و لەسەر هەمان رێبازی سەرۆک مام جەلال کە هەمیشە تەئکیدی لەسەر ئامادەیی دیبلۆماسی یەکێتیی لە کۆڕ و کۆمەڵە نێودەوڵەتییەکان دەکردەوە.

دڵنیاین ئەم  ئەرکە   سیاسییە هەرێمی و نێودەوڵتییە  رۆڵی گەورەی دەبێت لە پێشخستنی  پێگەی یەکێتیی و خەباتی گەلی کوردستان لە ئاستی عیراق و جیهان،  بەرەو سەرکەوتنی یەکجارەکی.
جارێکی تر پیرۆزە

مەکتەبی سیاسیی
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان