
لە یادی لەدایکبوونی پێشەوای مرۆڤایەتی پێغەمبەری ئیسلام، حەزرەتی محەمەد (د.خ)، پیرۆزباییەكی گەرم لە موسڵمانانی كوردستان، عیراق و جیهان دەكەم.
هیوادارم ئەم یادە مەزنە ببێتە مایەی بوژاندنەوەی زیاتری بەها بەرزەکانی ئایینی پیرۆزی ئیسلام و هاندەربێت بۆ بەهێزترکردنی گیانی پێکەوەیی و برایەتی لە نێوان هەموواندا تاوەکو پێکەوە کاربکەین لەپێناو سەقامگیری و پێشخستنی وڵاتەکەمان و زیاتر خزمەتکردنی گەلەکەمان.
بافڵ جەلال تاڵەبانی
سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
