جەخت لە گرنگی بەشداری هاوڵاتیان دەکرێتەوە

ڕاپەڕین – شەممە، ٦ی ئەیلولی ٢٠٢٥

ئەندامانی ئەنجومەنی سەرکردایەتی بە مەبەستی هاندانی هەڤاڵان بۆ بەشداری پێکردنی هەرچی زیاتری کۆمەڵانی خەڵک لە پرۆسەی هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمانی عیراقدا و گوێگرتن لە ڕا و پێشنیارەکانیان، دوو بازنەی هەلبژاردنیان بەسەرکردەوە.

هەڤاڵان جەزا سەید مەجید، سەرپەرشتیاری مەڵبەندی ٢٤ی ڕاپەڕین، دکتۆر میران محمد، لێپرسراوی بازنەی هەڵبژاردنی ڕاپەڕین، هاوڕێ لەگەڵ ژمارەیەک لە هەڤاڵانی مەڵبەند و بازنەی هەڵبژاردن، سەردانی بازنەی پێنجی رانیە و بازنەی هەشتی سەرووچاوەیان کرد.
لە میانەی سەردانەکەدا، وێڕای ڕوونکردنەوەی دوا بڕیار و ڕاسپاردە حزبییەکان، گوێیان لە ڕاو پێشنیارەکانی هەڤاڵانت هەردوو بازنەکە گرت و جەختیان لە گرنگی هەرجی زیاتری بەشداریی هاوڵاتیان کردەوە.