ژنان لە یەکێتییدا وەک هەمیشە سەرمەشقی خەبات دەبن

ڕاپەڕین – شەممە، ٦ی ئەیلولی ٢٠٢٥

ئەندامانی ئەنجومەنی سەرکردایەتی لە کۆبوونەوەیەکی ڕاوێژکاریدا کە ئامانجەکەی هاندان و بەشداری پێکردنی هەرچی زیاتری ژنان و کۆمەڵانی خەڵک بوو لە پرۆسەی هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمانی عیراقدا، جەختیان لە ڕۆڵ و گرنگی پێگەی ژنان لە یەکێتیی نیشتمانیی کوردستاندا کردەوە.

هەڤاڵان جەزا سەید مەجید، سەرپەرشتیاری مەڵبەندی ٢٤ی ڕاپەڕین، دکتۆر میران محمد، لێپرسراوی بازنەی هەڵبژاردنی ڕاپەڕین، بە ئامادەبوونی هەڤاڵانی بازنەی هەڵبژاردن، لەگەڵ کادران و ژنانی تێکۆشەری ناو ئۆرگان و سێکتەرە جیاکان لە ڕاپەڕین کۆبوونەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا لە هۆڵی چالاکییەکانی مەڵبەند بەڕێوەچوو وێڕای ڕوونکردنەوەی دوا بڕیار و ڕاسپاردە حزبییەکان و گوێگرتن لە ڕاو پێشنیارەکانی هەڤاڵان، هەڤاڵ لێپرسراوی بازنەی هەڵبژاردن هەڵوەستەی لەسەر پێگەی ژنانی ڕەچەشکێنی یەکێتی و کورد لە قۆناغە جیاکانی خەباتدا کرد و ڕایگەیاند: “ژنان لە یەکێتییدا وەک هەمیشە لەم قۆناغەی خەباتیشدا سەرمەشق دەبن.”