
پڕۆژە گەشتیارییەکانی سەرچنار و بەنداوەکانی چەقچەق و سەرچنار لە ئەولەوییەتی کارەکانی حکومەت و بەندەیە و بە تەواوبوونیان کەرتی گەشتوگوزار لە کوردستان و سلێمانی هەنگاوێکی گەورە بەرەوپێش دەچێت.
بەنداوی چەقچەق کە ماوەیەکە دەست بە جێبەجێکردنی کراوە، لەکۆبوونەوەم لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتییە پەیوەندیدارەکان و کۆمپانیای جێبەجێکار، داوامکرد کۆمپانیای جێبەجێکار پەلە بکات لە تەواوکردنی پڕۆژەکە و لایەنە پەیوەندیدارەکانیشمان راسپارد هەرچی زووترە ئامادەکارییەکانی بەنداوی سەرچناریش تەواوبکەن تا دەست بە جێبەجێکردنی بکرێت.
هەروەها بەڕێوەبەرایەتییەکانم راسپارد لە ماوەیەکی کەمدا کاروبارە یاساییەکانی هەر پێنج زۆنە گەشتیارییەکەی سەرچنار تەواو بکەن و تیمێکیشمان لە نووسینگەی جێگری سەرۆکوەزیران پێکهێنا بۆ هەماهەنگی و بەدواداچوونی بەردەوام بۆ ئەوەی وەبەرهێنەران هەرچی زووتر دەست بکەن بە جێبەجێکردنی پڕۆژەکان و لە کاتی خۆیدا تەواویان بکەن.






