سەرۆک بافڵ : هیوادارم گفتوگۆکانی وەفدی دانوستانکاری یەکێتی و پارتی لە زووترین کاتدا بگاتە ئەنجام و حکومەتێکی خزمەتگوزار پێکبهێنرێت

سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە دەباشان پێشوازی لە نیکۆلۆ فۆنتانا، باڵیۆزی ئیتاڵیا لە عیراق کرد.
لە دیدارێکدا کە تۆماسۆ سانسۆنێ، کونسوڵی ئیتاڵیا لە هەرێمی کوردستان ئامادەبوو، گفتوگۆ لەبارەی دوایین پێشهات و گۆڕانکارییەکانی هەرێمی کوردستان، عیراق و ناوچەکە کرا.
سەرۆک بافڵ باسی لە کێشەکانی هەرێمی کوردستان و بەغدا کرد و وتی، لە هەوڵەکانمان بۆ چارەسەرکردنی تەواوی کێشەکان بەردەوامین و هیوادارین هەموولایەک پابەندی رێککەوتنەکان بن.
لەبارەی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بافڵ جەلال تاڵەبانی رایگەیاند، هیوادارم گفتوگۆکانی شاندی دانوستانکاری یەکێتی و پارتی لە زووترین کاتدا بگاتە ئەنجام و حکومەتێکی خزمەتگوزار پێکبهێنرێت.