
برایانی بەڕێز و خۆشەویستی بنەماڵەی ئاکۆ عەباس ئاغا
کۆچی دوایی ئاکۆی عەباس ئاغا، دۆستی دێرینی سەرۆک “مام جەلال”، کەسایەتییەک کە خۆی پەیکەرێکی زیندووی مانەوە و خۆڕاگری بوو و هەمیشە لەگەڵماندا بوو، لە هەموو ساتە سەخت و ئاساییەکاندا، بۆ ئێمە و خزمان لە ءەشیرەتی ئاکۆ و خەڵکی ڕاپەڕین و چاکەخوازانی کوردستان بە گشتی، مایەی خەم و پەژارەیەکی قووڵە.
کاک ئاکۆ وەک سەرۆکی عەشیرەتی ئاکۆ، هێمای ئاشتی و پێکەوە ژیانی کۆمەڵایەتی و تێکۆشەرێکی نیشتمانی بوو، ئێستا کە چیتر بە جەستە لەگەڵماندا نابێت بۆ شاییەکی گەورە دروست دەکات، بەڵام ڕۆحی، ئەزموونی ژیانی، هەمیشە لەگەڵمان دەمێنێتەوە. پارێزگاری لەم میراتە بە ئەرکی خۆمان دەزانین و وەفادار دەمێنینەوە بۆ بنەماڵە بەڕێزەکەی و خزمان و چاکەخوازان، خەمی هەمووان خەمی ئێمەیە. با کۆچی ئەم پیاوە مەزنە ببێتە هاندەرێک بۆ پتەوتر کردنی پێکەوە ژیان و ئاشتەوایی کۆمەڵایەتی و یەکگرتووترمان بکات لە هەوڵەکانماندا.
ئاکۆ عباس ئاغا، ڕۆیشتە دوا مەنزڵی خۆی، خوای گەورە ڕەحمەتی خۆی بەسەردا ببارێنێ و جێگەی بەهەشتی بەرین بێت. سەبر و ئارامی بۆ هەمووان. هەر کەسێک کە ڕێگەی ئاشتی هەڵبژێرێت، هەر کەسێک کە یارمەتی کەسانی تر بدات، هەر کەسێک کە بۆ نیشتمان کار بکات، بەشێکە لە میراتی ئەو زاتە. ڕۆحت شاد و ڕێگەت بەردەوام بێت.
إِنَّا لِلّهِ وَإِنَّـا إِلَيْهِ رَاجِعونَ
جەزا سەید مەجید
سەرپەرشتیاری مەڵبەندی ٢٤ی ڕێکخستنی ڕاپەڕین
١٥ی ئەیلولی ٢٠٢٥
