قوباد تاڵەبانی: کاک ئاکۆ کەسایەتییەکی دڵسۆز و خاکی و چاکەکاری گشتیی بوو ، دۆستی دێرینی سەرۆک مام جەلال بوو ؛ رۆڵی خێر و ئاشتیانەی ببووە هەوێنی چارەسەری کێشەکان

بەڕێزان کەسوکارو بنەماڵەی سەربەرزی کاک ئاکۆ عەباس ئاغا

بەڕێزانمان لە خزمانی عەشیرەتی ئاکۆ


زۆر بە داخ و پەژارەوە هەواڵی کۆچی دوای کەسایەتی دیار و سەرۆک عەشیرەتی ئاکۆ کاک ( ئاکۆ عەباس ئاغا ) مان پێگەیشت .

کاک ئاکۆ کەسایەتییەکی دڵسۆز و خاکی و چاکەکاری گشتیی بوو ، دۆستی دێرینی سەرۆک مام جەلال بوو ؛ رۆڵی خێر و ئاشتیانەی ببووە هەوێنی چارەسەری کێشەکان و خزمەتەکانیشی لە بزووتنەوەی رزگاریخوازی گەلەکەمان دیارو بەرچاوبووە .

بۆ کۆستە گەورەیە پرسەو سەرەخۆشی قوڵی خۆم ئاڕاستەی ئێوەو سەرجەم خزمان و کەس و کارمان لە عەشیرەتی ئاکۆ دەکەین ؛ و لە دڵەوە هاوبەشی ئەم خەمە گەورەیەین .

لە خوای میهرەبان داواکارم رۆحی کۆچکردوو شادبێت سەبرو ئارامی زیاتریش ببەخشێت بە هەمووان .

انا للە وانا الیە راجعون

قوباد تاڵەبانی