مەڵبەندی ٢٤ی ڕاپەڕین، پرسەنامەیەک ئاڕاستەی خانەوادەی خوالێیخۆشبێت فەرماندە حارس ئاغا و خزمانی وەرتی دەکات.

بەڕێزان / خانەوادەی خوالێیخۆشبێت حارس ئاغا وەرتی


بە دڵێکی پڕ لە خەم و پەژارەوە، کۆچی دوایی حارس ئاغا وەرتی، پێشمەرگە و فەرماندەی قارەمانی ڕۆژانی سەختی خەبات کە بەهۆی ڕووداوێکی دڵتەزێنی هاتووچۆوە گیانی لەدەستدا ڕادەگەیەنین.

حارس ئاغا نموونەیەکی دیار و درەوشاوەی شۆڕشگێڕ بوو کە ژیانی خۆی بۆ ئازادی و ڕزگاری میللەتەکەی تەرخانکرد، ڕۆڵە قارەمانانەکەی لە داستانەکانی ڕزگاری، قەیوان – ماوەت و ڕۆژانی سەخت و دواتردا دا بەرز و زیندو لە یادەوریماندا دەمێنێتەوە، ئەو سەرەڕای ئەوەی کە خۆی شەهیدی زیندوو بوو، شەهید “مستەفا”ی شەهیدی سەنگەر هەر لەو ڕێگەیەدا گیانی بەختکرد.

حارس ئاغا تەنها جەنگاوەر نەبوو، بەڵکوو کەسایەتییەکی کۆمەڵایەتی ناسراو بوو، میواندۆستی، لێزانی، سەرڕاستی و دڵسۆزی لە تایبەتمەندییە سەرەکییەکانی بوون. لەم خەمە قووڵەدا هاوخەمیی خۆمان لەگەڵ بنەماڵەکەی و خەڵکی تێکۆشەری وەرتێ دا هاوبەش دەکەین و سەرەخۆشی لە خۆمان و خزمان و دۆستان و هاوسەنگەرانی دەکەین، گیانی شاد بێت ڕۆحی لە ڕەحمەت و بەهەشتی نەبڕاوەی خودادا بێت. دوا کۆست و ناخۆشی بێت.

إِنَّا لِلّهِ وَإِنَّـا إِلَيْهِ رَاجِعونَ

مەڵبەنەی ٢٤ی ڕێکخستنی راپەڕین