
مەڵبەند، ١٨ی ئەیلولی ٢٠٢٥ – بەشی گەنجانی مەڵبەندی ٢٤ی ڕاپەڕین لە کۆبوونەوەیەکدا بەسەرپەرشتی هەڤاڵ هۆشمەند عەلی – لێپرسراوی بەشەکە، پڕۆژەی کارسازی پیشەیی گەنجان لە ژێر دروشمی “پیشەیەک فێربە، داهاتوو دروست بکە” بە ئامانجی ئەوەیە کە گەنجان بە جۆرێک لە زانیاری و شارەزایی پیشەیی بەهێزبکات گفتووگۆ دەکات و بڕیار لێدەدات.
کۆبوونەوە، بە میدیای مەڵبەندی ڕاگەیاند: ” پڕۆژەکە لەلایەن بەڕێز د. ڕێکەوت حەمەڕەشید سپۆنسەری سەرەکی و پشتگیری دارایی و لۆژستیکی دەکەێت و پێنج بوارە جیاوازی پیشەیی لە خۆدەگرێت کە هەریەکەیان بەگوێرەی پێداویستییەکانی بازاڕی کار و خواست هەڵبژێردراون.
بوارەکان هەریەک لە دارتاشی، گرافیک دیزاین، ئارایشتی خانمانە، چاککردنەوەی مۆبایل، دروومان و دروستکردنی جلوبەرگ لە خۆدەگرێت. ئەمەش بوارە تێکەڵەیەکی جوانە لە هونەر، فەرهەنگ و تەکنیک کە دەرفەتی کاری سەربەخۆیی و دامەزراندنی کارگەی تایبەتی پێشکەش دەکات.
ئەم پڕۆژەیە چەندین تایبەتمەندی گرنگی هەیە کە وای کردووە جێگەی سەرنج بێت. گرنگترین تایبەتمەندی ئەوەیە کە تەواوی خولەکان بێبەرامبەرن، واتە هیچ خەرجییەک لەسەر فێرخواز نییە. ئەمە دەرفەتێکی گرنگە بۆ ئەو گەنجانەی کە توانای داراییان سنووردارە بەڵام خوازیاری فێربوونی پیشەن. تایبەتمەندیەکی تر ئەوەیە مامۆستایانی شارەزا بۆ وانەگوتنەوە دابینکراون، هەروەک چۆن بڕوانامەی کۆتایی خول پێشکەشی بەشداربووان دەکرێت.
ئەم پڕۆژەیە گرنگییەکی تایبەتی هەیە، لە کاتێکدا کە بێکاری لەنێو گەنجاندا کێشەیەکی گەورەیە، ئەم پڕۆژەیە هەنگاوێکی پێشەنگانەیە بۆ چارەسەرکردنی ئەم کێشەیە. گەنجانێک کە پیشەیەکیان فێردەبێت نەک هەر خۆیان سوود وەردەگرن، بەڵکو کۆمەڵگەش بەگشتی سوودمەند دەبێت چونکە تواناکانی مرۆیی بەرفراوان دەبن.
ئامانجی سەرەکی ئەم پڕۆژەیە ئەوەیە کە گەنجان بە شێوەیەکی سیستەماتیک و زانستی فێری پیشەیە بکات کە بتوانن بەکاریانهێنن و ژیانی خۆیان. ئەم پڕۆژەیە نموونەیەکە لەوەی کە چۆن دەتوانرێت لە ڕێگەی هەماهەنگی و هاوکاری لەنێو کۆمەڵگەدا، چارەسەری کێشەکان دابین بکرێت و دەرفەت بۆ گەنجان دروست بکرێت.
