کارمەندانی پاککەرەوە لە ناحیەی چوارقوڕنە بەسەردەکرێنەوە

دووشەممە ٢٢ی ئەیلولی ٢٠٢٥

هەڤاڵ جەزا سەید مەجید، ئەندامی ئەنجومەنی سەرکردایەتی و سەرپەرشتیاری مەڵبەندی ٢٤ی ڕاپەڕین، بە ئامادەبوونی هەڤاڵان لێپرسراو و یاریدەدەری بازنەی حەوتی هەڵبژاردنی بیتوێن، لێپرسراوی چاودێری بازنەی هەڵبژاردنی ڕاپەڕین و بەشێک لە هەڤاڵانی لێپرسراو لە دەڤەرەکەدا و ستافی بازنەی حەوت، لە میانەی بەسەرکردنەوەی بازنەکەدا لە چوارقووڕنە، ژمارەیەک سەبەتەی خۆراکی وەک پشتیوانی و هاوکارییەکی مرۆیی بەخشرایە کارمەندانی پەککەرەوەی ناحیەکە، کە لەلایەن بەڕێز ” سەید پێشەوا سەید ڕەسوڵ ” دابینکرابوون.