
ئه‌مڕۆ1ی10ی2025،وه‌فدێكی مه‌كته‌بی راگه‌یاندن و هۆشیاری به سه‌رپه‌رشتیی شوان كابان و د.عه‌داله‌ت عه‌بدوڵڵا، یاریده‌ده‌رانی لێپرسراوی مه‌كته‌ب و به‌یاوه‌ریی خاتوو كه‌ژاڵ ئه‌حمه‌د جێگری سه‌رنووسه‌ری كوردستانی نوێ و تانیا كه‌مال لێپرسراوی په‌یوه‌ندییه‌كانی مه‌كته‌ب و بورهان ره‌ئوف به‌رپرسی ژووری محاورون-ی مه‌كته‌ب، (بنكه‌ی به‌ڵگاندن و لێكۆڵینه‌وه‌ی ژین)یان له شاری سلێمانی به‌سه‌ركرده‌وه‌و له‌لایه‌ن بۆردی بنكه‌كه‌وه پێشوازیی گه‌رمیان لێكرا.
م.ره‌فیق سدیق لێپرسراوی بنكه‌كه‌و هاوكارانی، خۆشحاڵی خۆیان بۆ سه‌ردانی وه‌فده‌كه ده‌ربڕی و به‌شه جیاجیاكانی بنكه‌یان پیشاندان و به وردی كار‌و ئه‌ركه‌كانی بنكه‌ی ژین-یان له بواری به‌ئه‌رشیفكردنی كتێب و گۆڤار و ده‌ستنووس و فه‌رهه‌نگ و بڵاوكراوه مێژووییه به‌نرخ و ده‌گمه‌نه‌كان له‌سه‌ر ئاستی نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانی و پاراستنی به‌ڵگه‌نامه‌و وێنه‌و نووسراو و ڤیدیۆ و تۆماره ده‌نگییه‌كان و ساغكردنه‌وه‌و نوێكردنه‌وه‌و به دیجیتاڵكردنیان و زۆر كاری دیکەی ناوازه‌ی بنكه‌كه‌یان روونكرده‌وه.
هه‌ر له‌دیداره‌كه‌دا، سوپاسی رۆڵی خوالێخۆشبوو سه‌رۆك مام جه‌لال و پشتیوانییه مه‌عنه‌وی و مادییه‌كانی هه‌ڤاڵ هێرۆخان و جێگری سه‌رۆكی حكومه‌ت و سكرتارییه‌ت و ئیداره‌ی گشتیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و عیماد ئه‌حمه‌د و زۆر كه‌س و لایه‌نی دیکەیان كرد كه پاڵپشت بوون بۆ بنكه‌كه.
له‌به‌رامبه‌ردا وه‌فده‌كه‌ی مه‌كته‌ب پێگه‌و رۆڵی بنكه‌ی ژینیان وه‌ك سه‌رمایه‌كی مه‌عنه‌ویی گه‌وره و گه‌نجینه‌یه‌كی نیشتمانی و نه‌ته‌وه‌یی به‌رز نرخاند‌و پاڵپشتیی مه‌كته‌ب و یەکێتی- یان پێ راگه‌یاندن و هه‌موو سه‌رنج و ره‌خنه‌و پێشنیاره‌كانی بۆردی بنكهكهشیان لای خۆیان تۆماركرد‌و به‌ڵێنی گه‌یاندنی دا به لایه‌نه به‌رپرسه‌كان، دووپاتیشیانكرده‌وه كه هه‌موو ده‌زگاكانی فكر‌و هۆشیاری و راگه‌یاندنی یه‌كێتی و كه‌ناڵ و به‌شه‌كانی له‌خزمه‌تی بنكه‌كه‌و پاڵپشتیكردنیدا ده‌بن
