
ئەمڕۆ هەینی، محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکوەزیرانی عیراق، بەبۆنەی هەشتەمین ساڵیادی کۆچی دوایی سەرۆک جەلال تاڵەبانی، پەیامێکی سەرەخۆشی ئاراستەی بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانپی کوردستان کرد.
لە پەیامەکەدا سودانی ڕۆڵی نیشتمانی و تێکۆشانی سەرۆک تاڵەبانی وەبیرهێنایەوە، لەگەڵ رۆڵی لە ڕووبەڕووبوونەوەی دیکتاتۆرییەت لەگەڵ تەواوی هێزە نیشتمانیەکان بە هەموو بۆچونەجیاوازەکانەوە بۆ ئازادی عیراق و گەلەکەی .
سەرۆک وەزیرانی عیراق دووپاتی کردەوە کە ئەوەی سەرۆک تاڵەبانی جێی هێشتووە پاڵنەرێکە بۆ کارکردن بۆ چەسپاندنی بەهاکانی دادپەروەری و ئازادی و بەهێزکردنی بنەما دەستووری و یاساییەکان، کە نوێنەرایەتی کۆکەرەوەی هەموو عیراقییەکان دەکەن.
