
بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە دەباشان پێشوازی لە رزگار حاجی حەمە، لێپرسراوی مەکتەبی هەڵبژاردن کرد.
لە دیدارێکدا رزگار حاجی حەمە لە راپۆرتێکی ورددا بەرنامە و پلانی مەکتەبی هەڵبژاردنی خستەبەردەم سەرۆکی یەکێتی و جەختی لەوە کردەوە، لە چوارچێوەی بڕیارەکانی سەرکردایەتیی یەکێتی ئەرکەکان بەشێوەیەک ڕێکخراون کە شایستەبن بە پێگە و سەنگی یەکێتییەکەمان و خواستی کۆمەڵانی خەڵک.
لای خۆیەوە، سەرۆک بافڵ سوپاسی هەڤاڵ رزگار حاجی حەمە و مەکتەبی هەڵبژاردنی کرد کە دڵسۆزانە ئەرکەکانیان رێکخستووە. لەبارەی کارکردنیشیان بەرچاوروونی زیاتری پێدان و رایسپاردن کە بە هەماهەنگی سەرجەم بازنەکان و ئۆرگانەکان بەرنامەی یەکێتی بۆ خزمەتکردنی زیاتری خەڵک جێبەجێ بکەن و تەواوی پەیام و هەنگاوەکانی یەکێتیش هەر لە خزمەتی گشتی و بەدیهێنانی مافەکانی هاوڵاتییان بێت.
