
سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بانگەشەی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراقی بە رەسمی دەستپێکرد و رایگەیاند: تەنها یەکێتی لە بەغدا کاریگەری هەیە و دەتوانێت یەکڕیزی عیراق بپارێزێت.
یەکێتی خەبات بۆ هەموو کوردستان دەکات
ئەمڕۆ 6ی 10ی 2025، بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە رەسمی بانگەشەی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراقی دەستپێکرد و رایگەیاند: ئەمڕۆ یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان ئه‌و یه‌كێتیه‌یە كه ئێوه ویستووتانه و بۆ هه‌موو كوردستان خه‌بات ده‌كات بۆیە ده‌نگ بده‌ن به‌حزبێك كه نه‌ترسێت له‌خزمه‌تكردن.
هەمووان دەزانن کێ خزمەتی خەڵک دەکات
ئاماژەی بەوەشدا: ئه‌مڕۆ كه‌ركوك به‌راورد به رابردوو زۆر جیاوازه و خزمەتەکانی یەکێتی لەو شارە بەڕوونی دیارە و هەمووان دەزانن کام حزبە خزمەتی ئەو شارە دەکات، هەروەها یەکێتی رێگر دەبێت لەوەی ئەو ئازارەی ئێوە بینیوتانە منداڵەکانیشتان بیبینێت.
هیچ لایەنێک وەک یەکێتی داوای مافی خەڵک ناکات
سەرۆکی یەکێتی باسیلەوەشکرد: یه‌كێتی بۆ خزمه‌تی خه‌ڵك له‌گه‌ڵ هه‌موو لایه‌نه‌كان پەیوەندی باشه و هیچ لایەنێک ناتوانێت وەک یەکێتی لە بەغدا داوای مافی خەڵک بکات و ببێتە پارێزەری دەستور و کاریگەری خۆی هەبێت.
گرنگە خەڵک بزانێت دەنگ بە کێ دەدات و کێ خزمەتی خەڵک دەکات
بافڵ جەلال تاڵەبانی لە دەستپێکی بانگەشەدا رایگەیاند: یەکێتی بەشێکە لە خەڵک و گرنگیشە خەڵک بزانێت دەنگ بە کێ دەدات کێ خزمەت دەکات کێ دەنگی ئەوان دەبێت لە بەغداد، ئێستا گەنجەکان هۆشیارن و دەزانن دەنگ بە کێ دەدەن و کێ هەڵدەبژێرن، کێشەکانی خەڵک تەنها بە یەکێتی چارەسەردەکرێت و هەمووانیش لەگەڵ کێشەدا لە دەرگای یەکێتی دەدەن.
