قوباد تاڵەبانی:یەکێتی حیزبی شەهیدانە و خانەوادە و کەسوکاری سەربەرزی شەهیدانیش لە هەموو کەس زیاتر مافیان بەسەر یەکێتییەوە هەیە.

یەکێتی هێزی تۆیە یەکێتی حیزبی شەهیدانە و خانەوادە و کەسوکاری سەربەرزی شەهیدانیش لە هەموو کەس زیاتر مافیان بەسەر یەکێتییەوە هەیە.
لە کۆبوونەوەم لەگەڵ کەسوکاری سەربەرزی شەهیدان لە هەولێر، سەرسام بووم بەو هەموو دڵسۆزی و پەرۆشییەیان بۆ سەرخستنی یەکێتی. پێکەوە گفتوگۆمان کرد لەبارەی کاریگەریی و رۆڵی یەکلاکەرەوەی یەکێتی لە چارەسەرکردنی کێشەکان و بەدیهێنانی مافە دەستورییەکانی خەڵکی کوردستان.
جەختمان کردەوە کە بۆ بەهێزترکردنی پێگەی هەرێمی کوردستان و باشترکردنی دۆخی ژیان و گوزەرانی خەڵکی کوردستان و چارەسەکردنی کێشەکانی نێوان هەرێم و بەغدا پێویستە هەموو لایەکمان هەوڵی تەواو بدەین تا زۆرترین دەنگ بۆ یەکێتی کۆبکەینەوە و پێگەی یەکێتی زۆر لە ئێستا بەهێزتر بکەین.