لیستی ٢٢٢ هێزی هاوسەنگی و پێكەوەژیان و دادپەروەری کۆمەڵایەتییە

ئەوەی ئەمڕۆ کورد پێویستییەتی تەنها و تەنها بەرنامە نیشتمانییەکەی یەکێتییە.

چوارشەممە –٨ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥، ژنان لە کەرنەڤاڵێکدا بانگەشە بۆ لیستی ٢٢٢ی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان دەکەن و جەختیش لەوە دەکەنەوە لیستی ژمارە ٢٢٢، لیستی ماف و ئازادییەکانی ژنان و دادپەروەری کۆمەڵایەتییە. داواش دەکەن بۆ پاراستن و بەهێزترکردنی پێگەی هەرێم و کورد لە بەغداد، هاوکات بۆ پەرەپێدانی خزمەتگوزارییەکان و دەستپێکردنی ژیانێکی نوێ و شایستەتر بە کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان، دەنگ بە لیستی ژمارە ٢٢٢ بدرێت.

ئەندامانی ئەنجومەنی سەرکردایەتی، هەڤاڵان د.میران محمد، سەرپەرشتیاری بازنەی هەڵبژاردنی ڕاپەڕین و جەزا سەید مەجید سەرپەرشتیاری مەڵبەندی ٢٤ ڕاپەڕین، هاوڕێ لەگەڵ هەڤاڵان لێپرسراوانی بازنەکانی یەک و دووی هەڵبژاردن و بەڕێز سەرۆکی زانکۆ، لە کەرنەڤاڵی فراوانی بازنەی ژنانی ڕاپەڕین کە لە هۆڵی ڕۆشنبیری قەڵادزێ بەڕێوەچوو، جەختیانکردەوە لەوەی لیستی ٢٢٢ی یەکێتی، لیستی ژنانی ڕەچەشکێنە، لیستی ئەو ژن و دایکە تێکۆشەرانەیە برا، هاوسەر و کوڕەکانیان بەخشییە خاکی نیشتمان.
لە سەرەتای کردنەوەی کەرنەڤاڵەکەدا، هەڤاڵ شیرین یونس سەرپەرشتیاری بازنەی ژنان تیشکی خستە سەر پێگە و ڕۆڵی ژنان و ڕوونیکردەوە کە یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان هەمیشە لە خزمەت کۆمەڵانی خەڵکدا بووە و بەردەوام دەبێت لەسەر فراوانکردنی ئازادییەکان و چڕکردنەوەی هەوڵەکانی بۆ دابینکردنی ژیانێکی باشتر و شایستەتر بۆ هەموو چین و توێژەکانی کۆمەڵگە، داوایکرد کە ژنان ڕۆڵە پیرۆزەکەیان وننەکەن و تەواوی تواناکانیان بخەنە خزمەت سەرخستنی لیستی ٢٢٢.
هەڤاڵ سەرپەرشتیاری بازنەی هەڵبژاردنی ڕاپەڕین، لە وتەکەیدا ڕوونیکردەوە کە یەکێتی چۆن لە قۆناغە جیاکانی خەباتدا، هێزی ئێوە بووە، ئەمڕۆش لە بەغداد تەنها هێزی ئێوەیە، هێزی تۆی ژنە، هێزی هاوسەنگی و پێكەوەژیان و دادپەروەری کۆمەڵایەتییە، هێزی ڕاستەقینەی سیاسەتی دروستی نێودەوڵەتییە، سیاسەتێك کە تێدەگات لە گۆڕانكارییەکانی ئەمڕۆی دنیا، ژنانی کوردستان شایەنی ژیانێکی شکۆمەندانەترن، بۆ ئەوەی گۆڕانکارییەکان لە بەرژەوەندی تێکۆشانی ژنان تەوابن، دەبێت دەنگ بە یەکێتی بدەن، یەکێتی وەک هەمیشە هێزی ئێوەیە و ٢٢٢ لیستی سەندنەوەی مافە زەوتکراوەکانتانە.
لە بەشێکی تری وتەکەید، دکتۆر میران محمد وتیشی: بەشداری کاریگەرتان لە هەڵمەتی هەڵبژاردن و دەنگدانتان بە لیستی ٢٢٢ هەر بۆ ئەمڕۆ نییە، بۆ ئایندەی خۆتان و منداڵەکانتان و خێزانەکانتانە، بۆ خزم و کەسوکارتان و بۆ میللەتەکەمانە، بڕۆن بە دڵێکی پڕ لە جۆش و خرۆشەوە، بە دەرون و مێشکێکی پڕ لە پەرۆشیی و بەرپرسیارێتییەوە، بڕۆن دەنگ بۆ ٢٢٢ مسۆگەر بکەن، بڕۆن هانی خوشک و برا و خێزان و هاوڕێکانتان بدەن دەنگ بە بە یەکێتی بە لیستی ژمارە ٢٢٢ بدەن، ئەوەی دەتوانێت یەکڕیزیی عیراق بپارێزێت، ئەوەی دەتوانێ کێشەکانی نێوان عیراق و کوردستان چارەسەر بکات، تەنها یەکێتی و سەرۆکەکەیەتی – سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی، ئەوەی ئەمڕۆ کورد پێویستییەتی تەنها و تەنها بەرنامە نیشتمانییەکەی یەکێتییە.