قوباد تاڵەبانی: وەك سەرۆك مام جەلال بەغداد بە قوڵایی ستراتیژیی هەرێم دەزانین

قوباد تاڵەبانی رایدەگەیەنێت: ئێمە وەك سەردەمی سەرۆك مام جەلال و بەپێی بەرنامەی مام جەلال بەغداد وەك قوڵایی ستراتیژیی هەرێمی كوردستان سەیر دەكەین و دەمانەوێت نەك هەر كێشەكانی هەرێمی كوردستان لە بەغدا چارەسەر بكەین، بەڵكو بۆ باشتركردنی دۆخی حكومڕانی لە عیراق بەشدارییەكی كارا لە داڕشتنی پلان و سیاسەتی عیراقدا بكەین.
دەشڵێت: لە پانێڵی دیداری مێری روونم كردەوە چ لە هەرێم و چ لە بەغداد هەر كەس بە هۆكارێك لە ئاستی پەیوەندیی نێوان هەرێم و بەغداد رازی نییە، هەم حكومەتی فیدراڵ و هەم حكومەتی هەرێم دەبێت بەپێی دەستوور مامەڵە لەگەڵ یەكتردا بكەن، نەك بەپێی میزاج رۆژێك پێكەوە باش بین و رۆژێكی تر خراپ.