
بڕ‌یاره دوانیوه‌ڕ‌ۆی ئه‌مڕ‌ۆ شه‌ممه، 11-10-2025، بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانی، سه‌رۆكی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، سه‌ردانی به‌غداد بكات و له‌گه‌ڵ محه‌مه‌د شیاع سودانی، سه‌رۆكوه‌زیرانی عیراق كۆببێته‌وه، به مه‌به‌ستی تاوتوێكردنی پرسی مووچه و جێبه‌جێكردنی رێككه‌وتنی نه‌وتی.
دوانیوه‌ڕ‌ۆی ئه‌مڕ‌ۆ سه‌رۆكی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان ده‌گاته به‌غداد و راسته‌وخۆ له‌گه‌ڵ محه‌مه‌د شیاع سوودانی، سه‌رۆكوه‌زیرانی عیراق كۆده‌بێته‌وه بۆ گفتوگۆكردن له‌سه‌ر كۆمه‌ڵێك پرسی گرنگی نێوان هه‌ولێر و به‌غداد.
به‌پێی زانیارییه‌كان، ئامانجێكی سه‌ره‌كیی سه‌ردانه‌كه‌ی بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانی، كه به ئه‌ندازیاری رێككه‌وتنی نه‌وتیی نێوان هه‌ولێر و به‌غداد داده‌نرێت، بریتییه له چاودێریكردنی جێبه‌جێكردنی رێككه‌وتنه‌كه و لابردنی سه‌رجه‌م ئاسته‌نگه‌كان له به‌رده‌میدا، به‌ئامانجی زیاتر لێكنـزیككردنه‌وه‌ی هه‌ردوو حكومه‌ت.
هه‌ر به‌پێی زانیارییه‌كان، سه‌رۆكی یه‌كێتی له كۆبوونه‌وه‌یدا له‌گه‌ڵ سودانی، داوای ناردنی به‌په‌له‌ی مووچه‌ی مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات، هه‌روه‌ها داوا ده‌كات كه پرۆسه‌ی دابه‌شكردنی مووچه رێكبخرێته‌وه، به جۆرێك كه مووچه‌خۆرانی هه‌رێم و عیراق پێكه‌وه و له‌یه‌ك كاتدا مووچه‌كانیان وه‌ربگرن.
