بازنەی یەکی هەڵبژاردنی قەڵادزێ، لە کەرنەڤاڵێکی جەماوەریدا پشتیوانی لە لیستی ٢٢٢ی یەکێتی دووپات کردەوە

قەڵادزێ، شەممە ١١ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥

بازنەی یەکی هەڵبژاردنی قەڵادزێ، لە کەرنەڤاڵێکی فراوانی جەماوەریدا بۆ پشتیوانی لە لیستی ٢٢٢ی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان کە لە گۆڕەپانی کۆمیتەی ڕێکخستنی پشدەر بەڕێوەچوو، بەشداربووان یەک دەنگ دووپاتیان کردەوە دڵسۆزانە و پەرۆشانە کار بۆ سەرخستنی لیستی ژمارە ٢٢٢ی یەکێتی و گەیاندنی پەیامەکەی بۆ خزمەتکردنی زیاتری کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان و دەڤەری پشدەر دەکەن.

لە کەرناڤاڵەکەدا کە وەک کەمپەینی ڕاگەیاندنی هەڵمەتی هەڵبژاردنی بازنەکە بۆ پشتیوانی لە لیستی ٢٢٢ی یەکێتی بە ئامادەبوونی ئەندامانی ئەنجومەنی سەرکردایەتی، هەڤاڵان د.میران محمد سەرپەرشتیاری بازنەی هەڵبژاردنی ڕاپەڕین و سەید جەزا سەید مەجید سەرپەرشتیاری مەڵبەندی ٢٤ی راپەڕین و لێپرسراوی بازنەی چاودێری ڕاپەڕین و ژمارەیەک لە تێکۆشەران ڕێکخرابوو، سەرپەرشتیاری بازنەی هەڵبژادنی ڕاپەڕین لە وتەیەکدا هاوکات لەگەڵ گەیاندنی سڵاوی سەرۆک و سەرکردایەتی یەکێتی، ستایشی خەبات و تێکۆشانی خەڵکی قەڵادزێ و قەزای پشدەری کرد.
لە وتەی کردنەەوەی کەرنەڤاڵەکەدا هەڤاڵ ئەحمەد زرار، سەرپەرشتیاری بازنەی یەکی هەڵبژاردنی قەڵادزێ سوپاسی ئاپۆرای جەماوەری یەکێتی و دەنگدەرانی یەکێتی کرد و داوایکرد کە بە هەمان ئەو ڕوحیەتە خرۆشاوە سندوقەکانی دەنگدان لە بەرژەوەندی خەڵک سەوزپۆش بکەن و دەنگ بە لیستی ٢٢٢ بدەن،
لە وێستگەیەکی تری کەرنەڤاڵەکەدا، هەڤاڵ سەرپەرشتیاری بازنەی هەڵبژاردنی ڕاپەڕین، هاوکات لەگەڵ ئەوەی سڵاوی سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی و سەرکردایەتی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانی گەیاندە خەڵکی تێکۆشەری قەڵادزێ، بە ناوی بەڕێزیشیانەوە سوپاسی پەرۆشی و دڵسۆزی خەڵکی قەزای پشدەری کرد. جەختیشی لە پەرەپێدانی ئیدارەی ناوچەکە و پێشخستنی پڕۆژە خزمەتگوزاریەکانی قەزاکە کردەوە، وتیشی یەکێتی هەرگیز دڵسۆزی و قوربانیدانی خەڵکی قەڵادزێ و قەزای پشدەر لەبیر ناکات، باسی لەوەشکرد کە کەیسی کورد لە بەغداد بۆ لیستیی ٢٢٢ ی یەکێتی کەیسی بوژانەوەی کوردستان و پێشخستنی ئاستی خزمەتگوزارییەکان و خزمەتکردنی خەڵکەکەیەتی .