قوباد تاڵەبانی:خۆشەویستترین خۆشەویستەکانی یەکێتی، ئەو پێشمەرگە و تێکۆشەرە دێرینە قارەمانانەن کە لە رۆژگارە سەختەکاندا شانازییان بۆ یەکێتی و بۆ کوردستان تۆمارکرد

خۆشەویستترین خۆشەویستەکانی یەکێتی، ئەو پێشمەرگە و تێکۆشەرە دێرینە قارەمانانەن کە لە رۆژگارە سەختەکاندا شانازییان بۆ یەکێتی و بۆ کوردستان تۆمارکرد و بە گیان و بە روحی خۆیان بۆ سەرکەوتنی یەکێتی و کوردستان خەباتیان کرد.
شەرەفمەند بووم بە دیداری هەڤاڵە دێرینەکانی کاک کۆسرەت و مامە غەفە لە سێکتەری کۆمەڵەکان و خانەنشینانی پێشمەرگە شادبوومەوە. سەرسام بووم بە وزە و ئیرادەی بەهێز و پەرۆشی و خەمخۆرییان بۆ یەکێتی.
ئەم نەوەیەی ئێستای یەکێتی دەبێت وانەی نەسرەوتن بۆ سەرکەوتنی یەکێتی و کوردستان لەم ئازیزانەوە فێربین.
دڵنیام کردنەوە ئەو کاندیدانەی یەکێتی کە لەم هەڵبژاردنەدا سەردەکەون، بە هەمان ورە و باوەڕی ئەوانەوە سەنگەری بەرگری لە مافەکانی خەڵکی کوردستان دەگوازنەوە بەغدا و سەنگ و پێگەی یەکێتی و کوردستان لە بەغدا دەپارێزن.