قوباد تاڵەبانی:بۆ هەموو لایەک دەرکەوتووە ئەم یەکێتییەی ئێستا بە سەرۆکایەتیی بافڵ جەلال تاڵەبانی یەکێتییەکی بەهێز و تۆکمە و خاوەن بڕیارە


بۆ هەموو لایەک دەرکەوتووە ئەم یەکێتییەی ئێستا بە سەرۆکایەتیی بافڵ جەلال تاڵەبانی یەکێتییەکی بەهێز و تۆکمە و خاوەن بڕیارە. لە هیچ بڕیارێک ناترسێت کە لە بەرژەوەندیی خەڵکی کوردستاندا بێت و جێبەجێشی دەکات.

لە کۆبوونەوەم لەگەڵ هەڤاڵانی سێکتەری دەنگدانی تایبەت لە هەولێر پێم راگەیاندن؛ ئەرکی گەورەیان لەسەر شانە. هەم دەبێت لە رۆژی هەڵبژارندا ئاسایشی پرۆسەکە بە تەواوی بپارێزن و هەم لە ماوەی بانگەشەشدا هەوڵ بدەن نەک هەر ئەندامانی خێزانەکانیان، بەڵکو زۆرترین کەس لەناو دۆستان و کەسوکاری خۆیاندا هان بدەن بۆ بەشداریکردن لە هەڵبژاردن و دەنگدان بە یەکێتی، چونکە تەنها یەکێتی دەتوانێت مافەکانی خەڵکی کوردستان لە بەغدا گەرەنتی بکات.