
بازنەی هەڵبژاردنی ڕاپەڕین لە کەرنەڤاڵێکی مامۆستایانی سنووری پەروەردەی ڕانیەدا جەخت لەسەر ڕۆڵی کاریگەری سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی بۆ چارەسەری کێشەکانی هەرێم و پرسی مووچە لە بەغداد دەکاتەوە.
ڕۆژی ١٨ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥، لە چوارچیوەی هەڵمەتی بانگەشەی لیستی ٢٢٢ی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان. هەڤاڵان د. میران محمد، سەرپەرشتیاری بازنەی هەڵبژاردنی ڕاپەڕین و سەید جەزا سەید مەجید، سەرپەرشتیاری مەڵبەندی ٢٤ی ڕاپەڕین، لە کەرنەڤاڵی کەمپەینی مامۆستایان بە ئامادەبوونی سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی ڕاپەڕین، قائیمقامی قەزای ڕانیە، بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی ڕاپەڕین و بەڕێوەبەری پەروەردەی ڕانیە، جەختیان لەوە کردەوە کە سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی و لیستی ٢٢٢ی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان کلیلی چارەسەری کێشەکانی هەرێم و پرسی مووچەن لە بەغداد.
لە میانەی قسەکانیدا، هەڤاڵ د. میران محمد سەرەتا ڕێز و پێزانینی خۆی بۆ خۆڕاگری و فیداکاریی مامۆستایان دەربڕی و ڕۆڵی گەوەورە و پیرۆزیانی لە قۆناغە جیاکانی خەبات و پێشخستنی پەروەردە و فێرکردن ستایش کرد و ڕایگەیاند کە لیستی ٢٢٢ی یەکێتی، لیستێکە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی خەڵکی کوردستان. هەروەها جەختی لەوەش کردەوە یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە بەهێزترین قۆناغی خۆیدایە و ئەمەش بەرهەمی یەکڕیزی و کارکردنی بەردەوامە بەرەو خۆشگوزەرانی خەڵکی هەرێم و دڵنیایی مووچەخۆران بۆ دەستەبەری ماف و شایستەییەکانیان..
خاڵی سەرەکی و هەرە گرنگی کەرنەڤاڵەکە ئەوە بوو کە ئەندامانی ئەنجومەنی سەرکردایەتی بە ڕوونی ڕایانگەیاند، ئەو لێکتێگەیشتن و ڕێککەوتنەی کە ئێستا لەنێوان حکومەتی هەرێمی کوردستان و بەغداد هەیە بۆ ناردنی مووچەکان، ڕاستەوخۆ دەرەنجامی هەوڵ و گفتوگۆ بەردەوامەکانی سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانییە لە بەغداد. ئەمەش لەکاتێکدا دێت کە لایەنە عیراقییەکان خۆیان بە ئاشکرا دانیان بە ڕۆڵی یەکلاکەرەوەی سەرۆک بافڵدا ناوە، کە ئەمەش پشتڕاستکردنەوەیەکی گرنگە بۆ کاریگەریی دیپلۆماسییەتی یەکێتی لە ئاستی عیراقدا.
لە بەشێکی تری کەرنەڤاڵەکەدا، هەڤاڵ جەزا سەید مەجید سەرپەرشتیاری مەڵبەند جەختی لەوە کردەوە کە لە سێ ساڵی ڕابردوودا، یەکێتی بە سەرۆکایەتیی بافڵ جەلال تاڵەبانی، هەنگاوی گەورە و کاریگەریان ناوە و توانیویانە متمانە و زەمینەیەکی گونجاو بۆ چارەسەری بنەڕەتیی کێشەکان دروستبکەن. وتیشی لەم هەڵبژاردنەی داهاتوودا زۆر گرنگە پێگەی یەکێتی بەهێزتر بکرێت، تا بتوانن بە دەستێکی پڕتر و هێزێکی زیاترەوە هەنگاو بنێن بەرەو ڕێککەوتنی کۆتایی و یەکلاکەرەوە، چونکە یەکێتی لە بەغدادە بۆ پاراستن و بەهێزکردنەوەی کوردستان.



