سەرپەرشتیاری بازنەی هەڵبژاردنی ڕاپەڕین بەهێزبوونی یەکێتی لە بەغدا، بە‌‌هێزوونی کۆمەڵگەی مەدەنی و دیمۆکراسییە لە عیراقدا


بازنەی هەڵبژاردنی ڕاپەڕین، لە کۆبوونەوەیەکی کۆمەڵە و سەندیکا و ڕێکخراوەکانی سەربە ناوەندی ڕێکخراوە دیموکراتییەکانی ڕاپەڕین دا، هاوکات لەگەڵ هەڵوەستەکردن لەسەر گرنگی کۆمەڵگەی مەدەنی، خەجت لەوە دەکاتەوە، بەهێزبوونی یەکێتی لە بەغداد، بە هێزبوونی کۆمەڵگەی مەدەنی و پرۆسەی دیموکراسییە لە عیراقدا.

دوای نیوەڕۆی ڕۆژی شەممە ١٨ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥، لە چوارچیوەی فراوانکردنی هەڵمەتی هەڵبژاردن و بانگەشە بۆ لیستی ٢٢٢ی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان. هەڤاڵان د. میران محمد، ئەندامی ئەنجومەنی سەرکردایەتی و سەرپەرشتیاری بازنەی هەڵبژاردنی ڕاپەڕین، لە کۆبوونەوەیەکی فراوانی ناوەندی ڕێکخراوە دیمۆکراتییەکانی ڕاپەڕین بە بەشداری کۆمەڵە و سەندیکا و ڕێکخراوەکانی سەر بە ناوەندەکە، کە بەڕێز هیوا قەرەنی سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی ڕاپەڕین و هەڤاڵ هاوڕێ شێخە لێپرسراوی ناوەندی ناوبراو لە هۆڵی پێنجی ئازار ئامادەی بەڕێوەچوونەکەی بوون، لەسەرەتای وتەکەیدا هەڵوەستەی لەسەر بەهای کاری ڕێکخراوەیی و سەندیکایی کرد و جەختی لەوە کردوە کە گەشەی دیمۆکراسی و کۆمەڵگەی مەدەنی بەهێز لە هەرێم و عیراقدا، پەیوەستە بە بەهێزبوونی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە بەغداد.
هەر لە میانەی وتەکەیدا، هەڤاڵ د. میران محمد ڕایگەیاند کە لیستی ٢٢٢ی یەکێتی، لیستێکە بۆ گەشەپێدانی کۆمەڵگەی مەدەنی و چارەسەرکردنی کێشەکانی کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان، باسی لەوەشکرد یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ئێستا لە بەهێزترین قۆناغی خۆیدایە و ئەمەش بەرهەمی یەکڕیزی و کارکردنی بەردەوامە بەرەو خۆشگوزەرانی خەڵکی هەرێم و دڵنیابوونەوە لە دەستەبەری مافە یاسایی و دەستووری و شایستەییەکان.
خاڵی سەرەکی و هەرە گرنگی کۆبوونەوەکە ئەوەبوو ڕوونکرایەوە، ئەو لێکتێگەیشتن و ڕێککەوتنەی ئێستا لەنێوان حکومەتی هەرێم و فیدڕاڵ هەیە بۆ ناردنی مووچەکان، ڕاستەوخۆ دەرەنجامی هەوڵ و گفتوگۆ بەردەوامەکانی سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانییە لە بەغداد. ئەمەش لەکاتێکدا دێت کە لایەنە عیراقییەکان خۆیان بە ئاشکرا دانیان بە ڕۆڵی یەکلاکەرەوەی سەرۆک بافڵ دا ناوە، ئەمەش پشتڕاستکردنەوەیەکی گرنگە بۆ کاریگەریی دیپلۆماسییەتی یەکێتی لەسەر ئاستی عیراق.