
کەسوکاری سەربەرزی شەهیدان، هەڤاڵانی تێکۆشەر، لە بازنەکانی هەڵبژاردنی ڕاپەڕین، پێشمەرگە، کۆمەڵەکانی پێشمەرگە دێرینەکان، ڕێکخستنە دێرینەکان، زیندانیانی سیاسی، تیمی یەکێتی لە ئیدارەی ڕاپەڕین، مامۆستایان و زانایانی ئاینی بەڕێز، ژنان، گەنجان، خوێندکاران، وەرزشکاران، سەندیکا و ڕێکخراوەکان، ڕۆشنبیران، کەسایەتی و پێکهاتە کۆمەڵایەتییەکان، خەڵکی خۆڕاگر و بە ئەمەکی ڕاپەڕین، بە سڵاوێکی گەرم و بە دڵێکی پڕ لە سۆز و خۆشەویستی و ڕێزەوە، سوپاسی یەکبەیەکتان دەکەم، هەوڵ و تێکۆشانە بەردەوام و بێوچانەکانتان لە پێناو جێبەجێ کردنی نەخشەڕێی کاردا بۆ سەرخستنی لیستی ٢٢٢ی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بەرز و پیرۆز دەنرخێنم. تێکۆشانی سات بە ساتتان لە ماوەی هەڵمەتی هەڵبژاردن و کارکردندا، هەڤاڵبەندی و یەکڕیزی و بەشداریی باش و چالاکانەتان، بوونە مایەی تۆمارێکی تری سەرکەوتن و سەروەری بۆ یەکێتی و بۆ گەلەکەمان لە دەڤەرەکەماندا. جارێکی تر سەلماندتان ئێوە ڕۆڵەی ڕاستەقینەی خەباتی ناو سەنگەرە سەنگینەکەی یەکێتی نیشتمانیی کوردستان و میللەتەکەمانن. سوپاس بۆ یەکبەیەکتان، سڵاو لە هێز و ئیرادە و دڵسۆزیتان. پیرۆزبایی سەرکەوتنتان لێ دەکەم. بەرەو نوێنەرایەتییەکی سەرڕاست و ڕاستەقینە لە بەغداوە.
د. میران محمد – سەرپەرشتیاری بازنەکانی هەڵبژاردنی ڕاپەڕین
