
مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەبەغداد پیرۆزبایی بەدەستهێنانی کورسییەکی ئەو پارێزگایە لەدەنگدەران و کاندیدەکەی دەکات.
دەقی پەیامی مەکتەبی سیاسی..
مەكتەبی سیاسی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە بەغداد پیرۆزبایی لە دەنگدەرانی لە بەغداد دەكات..
نزار ئامێدی، لێپرسراوی مەكتەبی سیاسی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە بەغدادد، سوپاس و پێزانینی زۆری خۆی ئاڕاستەی جەماوەری خۆشەویستمان لە بەغداد دەكات، كە بەو پەڕی دڵسۆزییەوە وە بەشداری كارایان لە هەڵبژاردنی پەرلەمان كرد و پاڵپشتی بەهێزیان بۆ پڕۆژەی یەكێتی دووپاتكردەوە، لەڕێگەی بەشداری زۆر و بەرچاویان لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی عیراق و پاڵپشتییەكی گەورەیان بۆ كاندیدی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لەناو هاوپەیمانی ئاوەدانكردنەوە و گەشەپێدان، د. ئایات ئەدهەم حسێن بێك سوورە میری، كە متمانەی دەنگدەرانی بەدەستهێنا و بەشایستەیی و دەنگی خۆی كورسییەكی پەرلەمانی بەدەستهێنا..
ئەم سەركەوتنە بەرهەمی هەوڵ و خەبات تێكۆشانی زۆری ئێوە و ئیرادەی بەرزتانە تاوەكو دەنگی كوردی بەغداد لەپەرلەمان ببیسترێت، بەبەشداری كارای هەمووتان لەهەڵبژاردن دووپاتان كردەوە كەكوردی بەغداد بەشێكی دانەبڕاو و كارای پێكهاتەی رەسەنی نەتەوەیی عێراقە، هەروەها پابەندبوونی خۆتان دووپاتكردەوە بەبەرنامەی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و ڕێبازی سەرۆك مام جەلال تاڵەبانی لە داكۆكیكردن لە ماف و دادپەروەری و بەشداری ڕاستەقینە لە بنیاتنانی وڵاتدا.
هەروەها سوپاس و پێزانینی زۆری خۆمان ئاڕاستەی سەرجەم بازنەكانی ڕێكخستن و كادیرانی حزب لە بەغداد و هێزە ئەمنییەكان دەكەین كە هەوڵێكی یەكجار زۆریان خستەگەڕ و بەشداری كاریگەرانەیان كرد لە سەركەوتنی پرۆسەی هەڵبژاردنەكاندا ، ڕۆڵێكی دیاریان هەبوو لە بەدەستهێنانی ئەم سەركەوتنە، كە هەموومان بەدەستكەوتێكی بەنرخی دادەنێنن .
ئێمە لە مەكتەبی سیاسی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە بەغداد، پیرۆزبایی لە د.ئایات ئەدهەم دەكەین بۆ ئەم سەركەوتنە شایستەیە و بۆ جەماوەری دووپات دەكەینەوە كە بەوەفا دەبین بۆ ئەم بە دەنگەوەهاتنەتان و بەردەوام دەبین لە كاركردن بۆ ئایندەیەكی باشتر بۆ هەڤاڵەكانمان لەبەغدادد.
نزار ئامێدی
لێپرسراوی مەكتەبی سیاسی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە بەغداد
