
ئەمڕۆ پێنجشەممە، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان پیرۆزبایی لە رێبوار تەها کرد بەبۆنەی بەدەستهێنانی زۆرترین دەنگ لەسەر ئاستی عیراق لە هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەراندا.
سەرۆک بافڵ رایگەیاند، سەربەرزین کوڕێکی کەرکوکی خاوەنی زۆرترین دەنگە، دڵنیاین لە خزمەتکردنی زیاتری کەرکوکییەکان بەردەوام دەبێت و ئێمەش بە تەواوی پاڵپشتی دەکەین.
لای خۆیەوە، رێبوار تەها سوپاسی متمانەپێدانی لەلایەن خەڵکی کەرکوک و سەرۆک بافڵەوە کرد و وتی، کەرکوکییەکان بە دەنگەکانیان ئەرکیان قورستر کردم و بەڵێن بێت منیش بەبێ جیاوازی زیاتر خزمەتیان بکەم.
نووسینگەی رۆژنامەوانیی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
