
هه‌ڵبژاردنی خولی شه‌شه‌می ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق كه له 11ی 11ی 2025 به‌رێوه‌چوو، ئه‌و هه‌ڵبژاردنه‌بوو كه گۆڕانكارییه‌كی زۆری له ژماره‌ی ده‌نگی لایه‌نه جیاوازه‌كان دروستكرد، هه‌ندێكیان ژماره‌ی ده‌نگ و كورسییان كه‌می كرد‌و هه‌ندێكیشیان ژماره‌ی ده‌نگ و كورسییان زیادیكرد، یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌ناو ته‌واوی هێز و لایه‌نه سیاسییه‌كانی كورد تاكه حزب بوو كه هه‌م ژماره‌ی ده‌نگی زیادیكرد هه‌میش ژماره‌ی كورسییه‌كانی، به‌شێوه‌یه‌ك یه‌كێتی له هه‌ڵبژاردنی ساڵی 2021ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراقدا ژماره‌ی ده‌نگه‌كانی ته‌نها 368 هه‌زار و 226 بوو كه 17 كورسی بوو، به‌ڵام له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا ژماره‌ی ده‌نگه‌كانی به‌رزكرده‌وه بۆ 626 هەزار و 187 دەنگ و ژماره‌ی كوردسییهكانیشی بۆ 18 كورسی زیادیكرد، له‌كاتێكدا هێشتا هه‌ندێك كاندیدی یه‌كێتی له‌لایه‌ن كۆمسیۆنه‌وه یه‌كلایی نه‌بوونه‌ته‌وه كه سه‌رده‌كه‌ون یان نا، به‌ڵام پێده‌چێت یه‌كێتی چه‌ند كاندیدێكی دیكه‌ی سه‌ركه‌وێت.
لە سلێمانی و کەرکوک یەکێتی رکابەری نییە
هه‌ریه‌كه له پارێزگاكانی سلێمانی و كه‌ركوك ئه‌و دوو پارێزگایه‌ن كه یه‌كێتی تێیدا یه‌كه‌م بووه و هیچ لایه‌نێكی تری سیاسی نه‌یتوانیوه ركابه‌ری بكات.
به‌پێی ئاماره به‌راییه‌كانی كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عیراق، له‌پارێزگای سلێمانی یه‌كێتی له‌م هه‌ڵبژاردنه توانیویه‌تی 240 هه‌زار و 899 ده‌نگ به‌ده‌ستبهێنێت كه ئه‌م رێژه‌یه‌ش به‌راورد به هه‌ڵبژاردنی رابردوو كه 141 هه‌زار و 660 ده‌نگ بوو زۆر زیادیكردووه.
ژمارەی دەنگەکانی یەکێتی لە کەرکوک 115 هەزار زیادیکردووە
له پارێزگای كه‌ركوكیش ژماره‌ی ده‌نگه‌كانی یه‌كێتی له‌م هه‌ڵبژاردنه گه‌یشتووه‌ته 178 هه‌زار و 629 ده‌نگ و به‌به‌راورد به هه‌ڵبژارنی ساڵی 2021 كه 63 هه‌زار و 371 ده‌نگ بوو زۆر زیادیكردووه و ژماره‌ی كورسیییهكانیشی له‌و پارێزگایه له سێ كورسییه‌وه كردووه به چوار كورسی.
یەکێتی لە هەولێر و نەینەواش دەنگەکانی زیادیکردووە
له‌هه‌ریه‌كه له‌پارێزگاكانی هه‌ولێر و نه‌ینه‌واش یه‌كێتی ژماره‌ی ده‌نگه‌كانی زیادیكردووه و سه‌ركه‌وتنی گه‌وره‌ی به‌ده‌ستهێناوه به‌شێوه‌یه‌ك له‌پارێزگای هه‌ولێر ژماره‌ی دهنگهكهكانی گه‌یشتووه‌ته 97 هه‌زار و 301 ده‌نگ و به به‌راورد به هه‌ڵبژاردنی ساڵی 2021 كه 65 هه‌زار و 862 ده‌نگ بوو زیادیكردووه.
له پارێزگاكی نه‌ینه‌وا ژماره‌ی ده‌نگه‌كانی یه‌كێتی گه‌یشتووه‌ته 56 هه‌زار و 346 ده‌نگ و به به‌راورد به هه‌ڵبژاردنی ساڵی 2021 كه 30 هه‌زار و 538 ده‌نگ بوو زیادیكردووه.
ئه‌م سه‌ركه‌وتنه‌ش ئه‌نجامی ئه‌وه‌یه كه خه‌ڵكێكی زۆر باوه‌ڕی ته‌واویان به‌وه هه‌یه كه یه‌كێتی به‌سه‌رۆكایه‌تی سه‌رۆك بافڵ له‌هه‌ركوێ هه‌بێت چاره‌سه‌ری كێشه‌كان و خزمهتكردنیش له‌وێیه و له‌حكومه‌تی داهاتووی عیراقدا ده‌بێته هێزی ده‌نگده‌ره‌كانی له‌به‌غداد و شه‌ڕی مافه ده‌ستوورییه‌كانیان ده‌كات.
یەکێتی ژمارەی دەنگەکانی بۆ دووهێندە بەرزکردەوە
بەپێی ئامارەکانی کۆمسیۆن یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە هەڵبژاردنی ساڵی 2021ی خولی پێنجەمی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراقدا 398 هەزار و 226 دەنگی بەدەستهێنا و لەم هەڵبژاردنە ئەو ژمارەیەی بۆ 626 هەزار و 187 دەنگ بەرز کردەوە و بووە یەکێک لە حزبە هەرە گەورەکانی عیراق کە رێژەیەکی زۆر لە متمانەی دەنگدەرانی بەدەستهێنا.
بەدەستهێنانی 626 هەزار و 187 دەنگ لەلایەن یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانەوە ژمارەی کورسییەکانی حزبەکەی لە 17 کورسییەوە بۆ 18 کورسی بەرزکردەوە و هێشتا ئەنجامی رەسمی و کۆتایی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عیراقیش رانەگەیندراوە و پێشبینیش دەکرێت یەکێتی لە هەندێک لە ناوچە جێناکۆکەکان ژمارەی کورسییەکانی زیاتر بکات.
