سەرۆک بافڵ :رۆژی شەهیدی یەکێتی، رۆژی شانازی و هەڵدانەوەی لاپەڕە پڕشنگدارەکانی مێژووی خەباتی کوردایەتیمانە


رۆژی شەهیدی یەکێتی، رۆژی شانازی و هەڵدانەوەی لاپەڕە پڕشنگدارەکانی مێژووی خەباتی کوردایەتیمانە، بۆ ئێمەش ساتی بیرهێنانەوەی ئەو قوربانییانەیە کە رۆڵەکانی یەکێتی بۆ بزووتنەوەی رزگاریخوازی کوردایەتی خوێنی خۆیان کردە خەڵاتی بەدیهێنانی ئامانجە باڵاکانی گەلەکەمان.

یەکێتی بە شانازییەکی زۆرەوە، ئەمڕۆژە بەرز ڕادەگرێت و بە شکۆوە یادی هەموو ئەو شەهیدانەمان دەکەینەوە کە بە خوێنی خۆیان کوردستانەکەمانیان گەیاند بە ئەمڕۆ.
ئێمە خەم و ئازاری چەند ساڵەی کەسوکاری سەربەرزی شەهیدانمان لەیادنەکردووە. هەوڵەکانمان بۆ بوونیادنانی داهاتوویەکی گەشتر و خزمەتکردنی زیاتری خەڵکە خۆشەویستەکەمان، هێمای وەفاداری و دڵسۆزیمانە بۆ شەهیدان و ئەو بەها باڵایانەی رۆحی خۆیان لەپێناودا بەخشیوە.
دروود بۆ گیانی پاکی شەهیدانی یەکێتی و سەرجەم شەهیدانی خەباتی رزگاریخوازی گەلەکەمان.
بافڵ جەلال تاڵەبانی
سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان