قوباد تاڵەبانی: هەندێک سۆشیاڵ میدیای ئاڕاستەکراوی نزیک لە پارتی بە نەفەسی سەردەمی شەڕی نەگریسی ناوخۆ کار بۆ تێکدانی ئاشتەوایی کۆمەڵایەتی و سیاسی دەکەن


بە توندی ئیدانەی شێوازی رووماڵکردنی کەناڵەکان و هەندێک سۆشیالمیدیای ئاراستەکراو و نزیک لە پارتی دەکەم کە چەواشەکارانە لەلایەکەوە باس لە یەکڕیزی و یەکگوتاریی کورد دەکەن و لەلایەکی دیکەشەوە رێک بە نەفەسی سەردەمی شەڕی نەگریسی ناوخۆ کار بۆ تێکدانی ئاشتەوایی کۆمەڵایەتی و سیاسی دەکەن.

داوا لە سپۆنسەر و خاوەنەکانیان دەکەم لەپێناو بەرژەوەندیی گشتی و نیشتمانیدا کۆتایی بەم شێواز و گوتارە میدیاییە مەترسیدارە بهێنن و سنوورێکیان بۆ دابنێن.
دڵنیابن رەنگە چەواشەکاری و میدیای پروپاگەندە بۆ ماوەیەک راستییەکان لێڵ بکات، بەڵام دواجار راستی وەک خۆری درەوشاوە خۆی نیشانی هەمووان دەدات.