بەبڕیاری وەزیری خوێندنی باڵا سەرجەم خوێندکارانی چەمچەماڵ و دەوروبەری لە کرێی خوێندن بەخشران


لەپێناو بەشداریکردن و هاوخەمی لەگەڵ خەڵکی چەمچەماڵی ئازیز و دەوروبەریدا و بۆ بەدەنگەوە هاتنی قوتابیان و خوێندکارەکانیان لەم کارەساتە سروشتیەدا، د. ئارام محمد قادر وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى بڕیارید بە لێخۆشبون لە پارەی کرێی خوێندنی خوێندکارانی دانیشتوی قەزای چەمچەماڵ و دەوروبەری کە بە پارالێل یان خوێندنی ئێواران وەرگیراون لە خوێندنی بەرایی دبلۆم و بەکالۆریۆس و خوێندنی باڵا دبلۆمى باڵا، ماستەر، دکتۆرا، لە سەرجەم زانکۆکان بۆ بڕی ماوەی کرێی خوێندنیان بۆ ساڵی خوێندنی
2025بۆ2026

لە راگەیەندراوەکەی وەزارەتیشدا هاتووە،پێویستە خوێندکاران قوتابیان بە دیکۆمێنتى یاسایی بیسەلمێنن کە دانیشتوی قەزای چەمچەماڵن یان ئەو شوێنانەی کە زیانیان بەرکەوتوە بۆ ئەوەى بڕیارى لێخۆشبون لە کرێى خوێندن بیانگرێتەوە.