کوردسات وەک هەمیشە میدیای کۆکەرەوەی خێزانەکانی کوردستان و هەڵگری پەیامی یەکگرتوویی و سەرکەوتنی بەردەوام بێت.

بەڕێزان، بەڕێوەبەر و کارمەندانی دەزگای میدیایی کوردسات،


لە ٢٦ ـمین ساڵیادی دامەزراندنی دەزگای میدیایی کوردسات، مەڵبەندی ٢٤ی ڕێکخستنی ڕاپەڕین گەرمترین پیرۆزبایی ئاڕاستەی دادە هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد’ی دامەزرێنەر و بەڕێوەبەر و سەرجەم کارمەندانی ئەو دەزگا میدیاییە پڕ بەرەکەت و پڕۆفیشناڵە دەکات.

دەزگای میدیایی کوردسات لە درێژایی ئەم ٢٦ ساڵەدا بە پێوەر و پیشەییانە خزمەتی پەیامی نیشتمانی و نەتەوەیی کوردستانی کردووە و بووەتە دەنگ و رەنگی کوردان لە هەر چوار پارچەی کوردستاندا. ئەو ڕۆڵە گەورەیەی کوردسات لە بواری پاراستنی کەلتور و فەرهەنگ و ئەرشیفکردنی دۆسێرەکانی نەتەوەییمان بینیویەتی، شایەنی ڕێز و پەسند و هەموو جۆرە ستایشێکە.

هیوادارین کوردسات هەمیشە میدیای کۆکەرەوەی خێزانەکانی کوردستان و هەڵگری پەیامی یەکگرتوویی و کوردایەتی و سەرکەوتنی بەردەوام بێت لە خزمەتکردن بە گەل و نیشتمانەکەمان، دووبارە پیرۆز بێت لە هەمووان.

مەڵبەندی ٢٤ی ڕاپەڕین