
کۆمەڵانی خەڵکی خۆشەویستی ڕاپەڕین و کوردستان
لە کۆتایی ساڵی ٢٠٢٥ و هاتنی ساڵی نوێی ٢٠٢٦دا، مەڵبەندی ٢٤ی ڕاپەڕین گەرمترین پیرۆزبایی ئاڕاستەی خەڵکە خۆشەویستەکەی ڕاپەڕین و کوردستان و هەموو لایەک دەکات.
ساڵی ڕابردوو ساڵی ئاستەنگ و ناڕەحەتی بوو بۆ هەرێمی کوردستان و خەڵکە خۆڕاگرەکەی، گەلێک لە ناو سەختی و تاریکیدا ڕێگەی ڕووناکی دۆزیبێتەوە، بەهیوا و متمانەوە بەرەو داهاتوویەکی باشتر هەنگاو دەنێ و هەر دەگاتە ترۆپکی سەرکەوتن.
داوا لە پەروەردگارمان دەکەین ساڵی ٢٠٢٦ ساڵی ئاشتی و ئاسایش و ئاوەدانی زیاتر و خۆشگوزەرانی بێت بۆ گەلەکەمان و هەموو مرۆڤایەتی. هیوادارین ئەم ساڵە ساڵی یەکێتیی و پتەوتربوونی ڕیزەکان بێت، ساڵی باشتری پاراستنی دەستکەوتەکانی خەڵکی کوردستان و بەدەستهێنانی مافە ڕەوا دەستوری و یاساییەکانمان بێت.
گوتار و کرداری یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، گوتار و کرداری کۆدەنگی نیشتمانییە، یەکێتیی و هەماهەنگی نێوان لایەنەکان کلیلی سەرکەوتن و گەیشتن بە ئامانجە نیشتمانییەکانە، لەم پێناوەدا زیاتر لە هەر کاتێک جەخت لە پێڕۆکردنی ڕێبازە پیرۆزەکەی سەرۆک مام جەلال دەکەینەوە و کار بۆ بەدیهێنانی خەونە وەدینەهاتووەکانی شەهیدان دەکەین، یەکێتییەکەمان وەک هەمیشە دەستی بۆ پێکەوەژیان و پێکەوە کارکردن کراوەیە.
بە هیوای تەندروستی و سەرکەوتن و بەختەوەری بۆ هەموو خێزانەکانی کوردستان و کوردەواری لە هەر کوێ هەن، سەروەری و سەرفرازی زیاتر بۆ گەلەکەمان. ساڵی نوێتان پیرۆز بێت.
مەڵبەندی ٢٤ی ڕاپەڕین
